ئەم کتێبە لە بڵاوکراوەکانی ئەکادیمیای هۆشیاری پێگەیاندنی کادیرانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە نووسەری کتێبەکە سەرۆک مام جەلالە و، ساڵی ٢٠١١ چاپکراوە و تێیدا فەرید ئەسەسەرد پێشەکی بۆ نوسیوە بەم شێوەیەی خواروەوە و لە ناوەڕۆکی بابەتەکانیدا باس لە بەدیهێنانی ئەرکەکانی خەباتی دیموکراسی دەکات:
*دەبا ئەمجارەش سوێند بخۆینەوە بە گیانی پاک و خوێنی گەشی شەهیدەکانمان هەتا هێنانە کایەیی حوکمێکی دیموکراتی و سەندنەوەی مافی چارەنووس بۆ گەلی کوردستان ، درێژە بدەین بە خەباتەکەمان ، بێ لادان و کۆڵدان ، بە جۆرێک کە دروشمی هەمیشە شەکاوەمان کوردستان یان نەمان و نەسرەوتن تاسەرکەوتن بێت “
*”سوپاسی زۆر بێ پایان بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ، بۆ ئەو هەموو یارمەتی پشتیوانیەی لە (ی.ن.ک) تان کردووە ، بۆ ئەو هەموو دڵسۆزی و پەرۆشیەی بۆ (ی.ن.ک)تان کردووە،کە بەبێ ئەوان (ی.ن.ک) نەک هەر نەیدەتوانی سیاسەتی ڕاست و ڕەوای پشت بەخۆبەستن و پشت بە خەڵک بەستن و سەربەخۆ بوون لە دیاریکردنی سیاسەت و هەڵوێستە جیاجیاکانی خۆیدا بباتە سەرو جێبەجێی بکات ، نەک هەرنەیدەتوانی ئەوها گەشەبکات و پەرە بسێنێت ببێتە ئەو هێزە مەزن و کاریگەر ە ،بەڵکو نەشیدەتوانی خۆی ڕابگرێ و بچەقێ لە ڕووی ئەو هەموو پیلانانەی کە داگیرکەرانی کوردستان لە دژیان گێڕاوە “.
*” مێژووی هەموو گەلان ، تاقیکردنەوەکانی کوردیش خۆیان ، دەمێکە ئەم ڕاستیەیان سەلماندووە و نیشانیانداوە، گەر گەلێک با زۆر بچووک و دواکەوتووش بێت ، گەر بتوانێت هێزەکانی خۆی باش سازو ئامادەبکات ، چاک بیانخاتە گەڕو ژیرانە ڕابەری بکرێن ، ئەوا دەتوانێت بەسەر گەورەترین دوژمنی پەلاماردەری زۆرداردا زاڵ بێت “
بابەتی زیاتر