- مەفرەزەیەکی هـەرێمى(٥) لەگوندی کەلەک ران(گەرمیان) ماڵی تاوانبار حاجی سڵێمان عەزیزیان سووتاند.
1982
- كه‌رتی(2) و(4)ی تیپی(57)ی سه‌گرمه،‌ په‌لاماری دوژمنیاندا له‌ڕه‌بیه‌ی قه‌له‌قه‌ته‌.
1982
- كه‌رتی تیپی(57)ی سه‌گرمه‌، له ‌شه‌وی(2/3) چوونه‌ ناو به‌كره‌جۆ و گوله‌بارانی عه‌ینه‌ی به‌كره‌جۆیان كرد و چه‌ند تاوانبارێكیشیان به‌دیلگرت.
1982
- كه‌رتی(2)ی تیپی(21)ی كه‌ركوك، كاتژمێر(6)ی ئێواره‌ له‌سه‌ر رێگای تاسڵوجه‌ ته‌قه‌یان له ‌كاروانێكی سه‌ربازی كرد.
1986
- شه‌وی(2/3) مه‌فره‌زه‌یه‌كی تیپی(57)ی سه‌گرمه‌، ره‌بیه‌یه‌كی سه‌رجاده‌ی سلێمانی - كه‌ركوكیان له‌ نزیك بازیان گرت و(5) سه‌ربازیان له‌ناویدا ده‌ستگیركرد.
1987
- پێشمه‌رگه‌كانی تیپی(51)ی گه‌رمیان له‌سه‌رجاده‌ی قادر كه‌ره‌م - دووز(2) پسپۆڕی ئیتاڵیان گرت.
1993
- كاتژمێر(10)ی سه‌رله‌به‌یانی فڕۆكه‌كانی توركیا بۆردومانی ناوچه‌ی سه‌نات و گوندی-یان كرد.
1995
- له ‌هه‌ڵوێستێكی مرۆڤدۆستانه‌دا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان(21) سه‌ربازی عێراقی كه‌ له‌شه‌ڕه‌كانی به‌هاری(1994)دا، ده‌ستگیركرابوون ئازاد كرد.
2006
- ئەنجومەنى سیاسی ئاسایشى نیشتمانى عێراق لەکۆبوونەوەیەکیدا ستایشى سەردانە سەرکەوتووەکەى سەرۆک تاڵەبانى بۆ ئەمریکا کردو بەسەرکەوتوو وەسفى کرد و سەرۆک تاڵەبانیش تەئکیدیکردەوە کە بازنەى جەماوەرى دژایەتیکردنى تیرۆریستان فراوانتر دەبێت.

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved