ناوی کتێب: تاڵەبانی، جۆرج واشنتۆنی عیراق
ناوی نوسەر: خەلیل عەبدڵڵا
ساڵی چاپ: ٢٠٠٩
لەبڵاوکراوەکانی مەکتەبی بیروهۆشیاری
ئەم کتێبە تایبەتە بەرۆڵ و پێگەی مام جلال لەعیراقی نوێدا و هەموو لایەنەکانی ئەو مەسەلەیە ڕوون دەکاتەوە و بایەخی پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ کورد و پێگە و دەسەڵاتی لەدەستوور و هەموو مەسەلە پەیوەندیدارەکانی دیکەی ئەو پۆستە دەخاتە ڕوو.
مام جەلال لەچاوی ئەوانی ترەوە
ئێوە تەنها سەرکردەیەکی مەزنی کورد و سیاسەتمەدارێکی دانانین، بەڵکو وەکو باوکی هەموو عێراقیەکانیش وان، عێراق ئەوپەڕی پێویستی بەسەرکردایەتی دانایانەی ئێوە هەیە تاوەکو بتوانێت بەسەر هەموو ئاستەنگەکاندا زاڵ بێت.
ستیڤان دیمستورا
نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی un
سەماحەتی ئایەتوڵڵا سستانی کەلەبارەی هیچ کەسایەتیەکی سیاسیەوە لێدوانی نەداوە، بەڵام رۆڵی مام جلالی بەرز نرخاندووە و بە( سەمامی ئەمانی عێراقی) لەقەلەمداوە.
جۆرج بۆش، مام جلال بە جورج واشنتۆنی ئەمریکا وەسفکردووە چونکە هەر دوو سەرۆک( مام جلال و جۆرج واشنتۆن) لەدوو قۆناغی زۆر سەخت و هەستیاردا سەرۆکایەتی وڵاتەکانیان کردووە
د. خالید یونس کە نووسەرێکی عەرەبی عێراقیە بەهۆی سەرسام بوونی بەتوانا و بلیمەتی مام جلال کتێبێک بەزمانی عەرەبی بەناوی(الزعیم الوطنی الکردستانی جلال الطالبانی) دەنوسێت، لەپێشەکی کێبەکەیدا دەڵێت( لەسەر مامۆستا تاڵەبانی دەنووسم)
بابەتی زیاتر