جەلال تاڵەبانی ... هەڵوێست و بۆچوون
کتێبی -جلال طالبانی مواقف وآراء- لە نووسین و ئامادەکردنی ڕۆژنامەنووس سەڵاح بەرواریە، ئەم کتێبە لەلایەن مەکتەبی بیرو هۆشیاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە، لە چوارچێوەی (٤١٤) لاپەڕەدا، لە ساڵی ٢٠١٠ چاپکراوە، بەرگەکەشی لە گۆڤاری (المجلة)ی لەندەنیەوە وەرگیراوە. نووسەری ئەم کتێبە لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو، لە چوارچێوەی ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، دەستی بە خەباتی حیزبی و سیاسی خۆی کردووە، پاشان لە کۆتایی هەشتاکاندا لە ڕیزەکانی پارتی گەلی دیموکراتی، کە (سامی عەبدولڕەحمان) سەرۆکی بوو، هەر لە بواری ڕاگەیاندندا درێژە بە خەباتی سیاسی دەدات.
نووسەر لە پێشەکی کتێبەکەیدا دەڵێت: ئەو ساڵانە بەهۆی ململانیی حیزبی و هەڵوێستی حیزبیانەوە، بۆچوونێکی نەرێنیم لەسەر (مام جەلال) هەبوو، دواتر کەبەرەی کوردستانیی دروستبوو، (مام جەلال)یش ئەندازیارێکی دیاری دروستکردنی ئەو بەرە بوو، ئیتر بەستەڵەکی حیزبی تا ئاستێکی باش توایەوە و تێڕوانینەکانیش گۆڕانکارییان بەسەردا هات.
نووسەر دەڵێت: بۆ یەکەم جار لە ٢٠/٤/ ١٩٨٨ مام جەلالم لە ئوتێل شام لە دیمەشقی پایتەختی سوریا بینی، کە دیدارەکە لەلایەن هاوڕێم (دکتۆر خەسرەو گوڵ) سازکرابوو بۆمان، ئەوکات دکتۆر خەسرەو بەرپرسی مەکتەبی یەکێتیی نیشتمانیی بوو لە دیمەشق، لەو دیدارەدا مام جەلال باسی سەردانە دوورودرێژەکەی خۆی بۆ ئەوروپا بۆکردین، کە ئامانجی گەشتەکەی ئەوروپای بۆ ڕونکردنەوەی پرسی کوردبووە لە عێراقدا، ناساندنی خەباتی نیشتمانی عێراقی بە هەردوو بەشی عەرەبی و کوردیەوە، دواتر مام جەلال ڕووی کردە من (نووسەر مەبەستی خۆیەتی) و وتی: زۆر خۆشحاڵم کە سەرقاڵی دەرکردنی ڕۆژنامەی بەزمانی عەرەبی لە دیمەشق، باسی گرنگی ڕۆژنامە نووسی بۆ کردین، لە خەباتی نەتەوەیی و نیشتمانیدا دژی سەدامی دکتاتۆر، داوای لێکردین کە زیاتر گەشە بە تواناکانتان بدەن و چەند دەتوانن لە ململانێی حیزبی دووربکەونەوە، کە بەرامبەر بەرژەوەندیە باڵا نیشتمانی و نەتەوەییەکان هیچ بەیەخێکیان نیە.
 نووسەر درێژە بە قسەکانی دەدات و دەڵێت: لە دوای ئەو چاوپێکەوتنەوە، گەرچی چاوپێکەوتنێکی کورت مەودا بوو، تەواو هەڵوێستم بەرامبەر ئەو کەڵە ڕۆشنبیر و سیاسیە دیارەی کورد گۆڕا، دواتر هەوڵم دەدا هەموو چاوپێکەوتنە ڕۆژنامەوانیەکانی بخوێنمەوە، ئەوەی زیاتر کاریگەری لەسەر دەروونم هەڵچنی، ئەو چاوپێکەوتنە دوورو درێژەی بوو کە لە گۆڤاری (الثقافة الجدیدة)، لە ژمارە ٩ی ساڵی ١٩٩٠ بڵاوبوویەوە، ئەو گۆڤارە مەکتەبی حیزبی شیوعی عێراقی دەریدەکرد، کە لەو چاوپێکەوتنەدا هەڵسەنگاندنێکی ڕاست و دروستی بۆ واقعی کۆمەڵایەتی و کەلتووری و سیاسی کۆمەڵگەی کوردیمان کردبوو.
لە تشرینی ١٩٩٠ هەموو پەیوەندیە سیاسی و حیزبیەکانی خۆم کۆتایی پێهێناو، وازهێنانم لە  ئەندامێتی پارتی گەلی دیموکراتی ڕاگەیاند.
لە ١٨/٢/١٩٩٣ مام جەلال داوای لێکردم کە لەماڵەکەی خۆی لە دیمەشق بیبینم، لەو دیدارەدا پاش بەخێرهێنانێکی گەرم و شیکردنەوەی بارودۆخە گشتیەکە، داوای لێکردم کە بگەڕێمەوە مەیدانی کارکردنی سیاسی و درێژە بەکاری ڕۆژنامەنووسی خۆم بدەم، پاش گفتوگیەکی بەرهەمدار، داوای لێکردم کە وەک لێپرسراوی مەکتەبی ڕاگەیاندنی دیمەشقی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کاربکەم، بەخۆشحاڵیەوە پێشنیارەکەییم قبوڵ کرد و دەستبەکاربووم.
لەسەرەتای دەستبەکاربوونم، هەستام بە ڕێکخستنی هەموو ئەرشیفەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، هەموو بەڵگەنامە و چاوپێکەوتنەکانم ئەرشیف کرد و بڕیارمدا کە هەموو لێدوان و وتار و چاوپێکەوتنەکانی مام جەلال، لە نێوان ساڵانی (١٩٨٧ – ١٩٩٢) لە کتێبێکدا کۆبکەمەوە.
ئەم کتێبە بەرهەمی ئەو ساڵانەی کارکردنمە، کە تەواوی لێدوانەکانی مام جەلال لە ڕۆژنامەو گۆڤارە جۆربەجۆرەکاندا بڵاوکراوەتەوە لەم کتێبەدا  تێدا کۆکراوەتەوە.
ئەوانەی لەمام جەلال دواون، هەمیشە بە کەسێکی پێداگر لەسەر هەڵوێستە فکری و سیاسیە گشتیەکانی  لەمەڕ دۆزی گەل و نیشتمان باسیان کردووە، سیاسەت لای جەلال تاڵەبانی فکر و مامەڵەی ژیرانەیە، ئەم فکرە لە پێناو خواستە ڕەواو نیشتمانیی و نەتەوەییەکاندا دەبێت بەردەوام لە گەشەکردندا بێت.
 
بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved