1977
- هەڤاڵ ئەحمەد محەمەد کەریم(موهەندس لەکارگەی شەکری سلێمانی) ئەندامی پێشکەوتووی کملک"کۆمەڵەى رەنجدەرانى کوردستان" پێشمەرگە خالید حسێن عەبدوڵڵا(دەرەشیش- هەڵەبجە) هاووڵاتیان قادر حیکمەت داود(هەولێر) قادر عەلی قادر(هەولێر) لە زیندانی موسڵ لە سێدارەدران.
1978
- هێزێکی هەرێمى(١) لەسەرجادەی گشتی هەڵەبجە - سەیدسادق، بەرەنگاری گەلەجاشێکی خۆفرۆشان حەمەی ساڵح و حەمە ئەمین شەمێرانی بوون و بەئاڕبیجی و چەکی تر لێیاندان. دوو جاش کوژران و(٥)یان لێ بریندارکردن، بریندارەکان یەکێکیان مینە عەینە(سەیدسادق) و حسێن ئەڵڵا مراد(خێڵی حەمە - شارەزوور).
1978
- مەفرەزەکانی هەرێمى(١) بۆ بەرپەچدانەوەی سیاسەتی رەگەزپەرستانەی رژێمی بەغدا، هەموو پەڕاوە عەرەبییەکانی قوتابخانەکانی ناوچەی شارەزوریان سووتاند.
1978
- مەفرەزەیەکی هەرێمى(٥) لە سەیتەرەی دێوانە خوار دەربەندیاندا، زیانی زۆر لە دوژمن کەوت.
1978
- مەفرەزەیەکی هەرێمى(٦) مینێکی لەسەر رێگای هێرۆ - قەڵادزە نابۆوە، بۆ دەمەوبەیانی لەژێر ئۆتومبێلێکی ئیڤای سەربازیدا تەقیەوە. زیانی دوژمن دوانزە سەرباز کوژران و بریندارکران، ئۆتومبێلێکی ئیڤا تێکشکێنرا.
1978
- مەفرەزەیەکی هەرێمى(١) لە نزیک سەربازگەی سەیدسادق دەستیگرت بەسەر هەندێ کەلوپەلی میریدا، لە گەڕانەوەیدا هەندێ گەنم و خانوویەکی حکومەتی سووتاند. دەستکەوت پێشمەرگەکان هەندێ کەلوپەل و پێنج خێمە بوون.
1985
- دوژمن گهڕهكی گرده شینی قهزای كۆیهی تهخت كرد.
1986
- ڕۆژانی(10/12) نوێنهرانی رێكخراوی ئهوروپای"ی.ن.ك"و پاسۆك و حسك له ئهوروپا كۆبوونهوه بۆ بهعهمهلیكردنی رێككهوتننامهی وڵات.
1988
- دوژمن شوێنهواری شارۆچكهی خهلهكانی بهشۆفڵ تهخت كرد.
1989
- بروسكهی پێشمهرگهكانی بهرهی سادر و چهكوچ له وهڵامی بروسكهی پیرۆزبایی ههڤاڵ"مام جهلال"دا.
2006
- سەرۆک تاڵەبانى لەچوارچێوەى سەردانێکیدا بۆ گوندى سەربڵندى شێنێ و کۆبوونەوەى لەگەڵ ئەنجومەنى گوندەکە و کەسایەتییەکانى ناوچەکە، بڕیاریدا رێگاى قەڵادزێ - شێنێ قیرتاوبکرێ و نەخۆشخانەو خوێندنگەو پڕۆژەى ئاو بۆ گوندەکە دروست بکرێ بەوپێیەى لانکەى شۆڕش و کوردایەتى بووە.
بابەتی زیاتر