1977
- تاقمێک لە چەتەکانی قیادە مۆقەتە(پارتى) بەسەرکردایەتی بەزیویی بارزانی، لە نزیک زۆزانی شەهیدان لە نێوان گەورە - شەمزینان(کوردستانی تورکیا) بۆسەیەکیان بۆ کاروانێک نایەوە کە(١٠) دۆشکای شۆڕ‌شیان بەنهێنی ئەگواستەوە. بیست و پێنج پێشمەرگە بەسەرکردەیی ملازم حەسەن ئەبوبەکر خۆشناو پارێزگاری ئەکرد. چەتەکانی(ق.م) بەوپەڕی دڕندایەتییەوە لەناکاو دەسڕێژیان لە(پ.م)ەکان کرد، ئەم هەڤاڵانە شەهیدبوون:
ملازم حەسەن ئەبوبەکر خۆشناو(زیارەت - شەقڵاوە) باهیر ئەحمەد(میرەدێ - دەربەندیخان) کەمال محەمەد حسێن(ماوەت - چوارتا) نەجات نورەدین سەراج(کەرکووک) عەلی کوێخا هۆمەر(باوزێ - قەڵادزە) خدر ئەحمەد چکولان(قەڵادزە).
پێشمەرگەیەک و(٩) تێکۆشەر کە هاتبوون بێنەڕیزی شۆڕشەوە لەوانە(٣) تێکۆشەری کوردستانی سوریا کە یەکێکیان مامۆستا عەزیز چەرکەس بوو شەهیدبوون و ئەوانەی کە بەدیلگیران لەوانە تێکۆشەری ناسراو مستەفا ئیبراهیم خوخی، مالیک ئەحمەد(معاون طبی- دوزخورماتوو) پاش بەدیلگیرانی هەڤاڵ مالیک بەوپەڕی دڕندایەتییەوە کوشتیان.
چەتەکانی قیادە مۆقەتە دەستیان گرتبەسەر(١٠) دۆشکا(٢٥) کڵاشینکۆفی مەفرەزەکە و کەلوپەلی شەخسیان و(٠٠٠/٣٢) سی و دوو هەزار دینار، یارمەتی پێشمەرگەو هەندێ داودەرمان و کەلوپەلی تر.
1978
- مەفرەزەیەکی هەرێمى(١) لە ئۆردوگای زۆرەملێی شانەدەری(هەڵەبجە) توانیان یەک ئۆتومبێلی تانکی ئاو دوو ماتۆڕ بسووتێنن کە نرخەکەی(٠٠٠/٨) دینار بوو.
1978
- لە گوندی چەمرگە(قەرەداغ) پ.م"ئەشرەف" لەلایەن جاشەکانی ساڵحی خەبات-ەوە شەهید کرا.
1982
- یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی"ی.ن.ك" و حكومه‌تی عێراقی له گۆڕه‌شێر به‌ئاماده‌بوونی"د. عه‌بدولڕه‌حمان قاسملۆ".
1983
- له (13/23) داستانی قاره‌مانانه‌ی بێتواته و شه‌هیدبوونی(10) پێشمه‌رگه.
1987
- بۆسه‌ی تیپی(87)ی قه‌ره‌چوغ له‌سه‌رجاده‌ی ته‌ق ته‌ق - شوان.
1987
- بۆسه‌ی تیپی(57)ی سه‌گرمه له‌سه‌رجاده‌ی سه‌نگاو - چه‌مچه‌ماڵ و سووتاندنی ئیڤایه‌ك.
1988
- به‌ڕێوه‌به‌رێتی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی بڕیارێكی ده‌ركرد كه هیچ خوێندنگایه‌ك خوێندكاری هه‌ڵه‌بجه وه‌رنه‌گرێت.
1992
- فڕۆكه‌كانی توركیا بۆردومانی سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان- یان كرد له گرده‌زۆز و له‌وه به‌دواوه تا(11/11) رۆژانه بۆردومانی سه‌نگه‌ره‌كانی"ی.ن.ك" ده‌كرد.
1996
- دەستپێکردنى یەکەم گەردەلوولى تۆڵە کە لە(٩/١٠) دەستیپێکردبوو لە(١٣/١٠/١٩٩٦) سلێمانى رزگارکرایەوە.
1997
- پاش سه‌ردانێكی ره‌سمی بۆ ئێران و به‌ریتانیا، سه‌رۆكی هه‌رێم گه‌ڕایه‌وه بۆ كوردستان.
1999
- دوای سه‌رۆكایه‌تی كردنی وه‌فدی ئۆپۆزسیۆن له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌مریكادا سه‌رۆك"مام جه‌لال" گه‌ڕایه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
2006
- قۆناغى یەکەمى هەڵبژاردنى ئۆرگانى رێکخستنەکانى یەکێتیی نیشتمانیى کوردستان لە سنوورى(٣٦) مەڵبەنددا کۆتاییهات.
بابەتی زیاتر