1978
- مەفرەزەیەکی کەرتی(١١) چوونەسەر جادەی سەیدسادق(هەڵەبجە) لە نزیک گوندى قەدەفەرى و مەکینەیەکی رولەی ئیشغالیان سووتاند.
1978
- مەفرەزەیەکی هەرێمى(٥) لە گوندی کۆشک(قەرەداغ) توانیان دەست لە هێزێکی دوژمن بووەشێنن. زیانی دوژمن نەزانراوە.
1978
- سمکۆی حاجی خورشید و عەبدوڵڵا ماویلی، کە بەفێڵ هاتبوونەدەرەوە بۆ ناو هێزى پێشمەرگە، کاتژمێر(٥:٣٠)ى بەیانی لەناوچەی گرتک و روست(چۆمان) هەڤاڵ"وەستا رەسوڵ، لیپرسراوی لیژنەی ناوچەی چۆمان و م. حسێن مستەفا نیوەلوکى" بەفێڵ دەستگیردەکەن، م. حسێن لێیان رادەپەڕێ و هەرچەندە تەقەى لێدەکەن دەربازدەبێ، بۆ ئەوەى دەزگا سەرکوتکەرەکانى رژێمى فاشیست دەستخۆشیان لی بکەن و پاداشتەکەى وەربگرن م. حسێن مستەفا نیوەلوکى بەدەستگیرکراویى تەسلیمی دوژمن دەکەنەوە.
1978
- مەفرەزەیەکی هەرێمى(٣) لەسەنگەرێکی پشتی ماشان(چوارتا)یاندا، ماوەی نیو کاتژمێری خایاند، دوژمن کوژراو و بریندارى هەبوو.
1982
- بۆ یه‌كه‌مجار له شۆڕشی نوێ‌دا و ساڵی(١٩٨٢) ( تیپی(21)ی كه‌ركوك له گرتنی ره‌بیه‌ی حیمایه‌ی فه‌وجی ئاغجه‌له‌ردا یه‌ك دۆشكایان ده‌ستكه‌وت لەگەڵ به‌دیلگرتنی(7) سەربازدا.
1986
- تێكشكاندنی هێرشێكی(٨) قۆڵی دوژمن بۆسه‌ر سنووری تیپی(86)ی ده‌شتی هه‌ولێر له‌لایه‌ن تیپه‌كانی مه‌ڵبه‌ندی چواره‌وه و شه‌هیدبوونی(5) پێشمه‌رگه و هاووڵاتییه‌ك.
1993
- وه‌فدی"ی.ن.ك" به‌شداریكرد له كۆنگره‌ی حزبی سۆشیالیستی فه‌ره‌نسا.
2006
- بەڕێز"مام جەلال" سەرۆک کۆمارى عێراق وتەى عێراقى بەهەردوو زمانى عەرەبی و کوردى لەکۆبوونەوەکانى خولى(٦١)ەمینى کۆمەڵەى گشتى نەتەوەیەکگرتووەکان پێشکەشکردو لەپەراوێزى هەمان کۆبوونەوەکاندا رۆژى(٢١/٩) لەگەڵ بەڕێز مەحموود ئەحمەدى نەژاد سەرۆکى ئێران کۆبووەوە.
بابەتی زیاتر