نه‌ژاد ساڵح


شەهیدانی دەروازەی شار، کە ئەوسا بەشەهیدانی دووڕێیانی سەرچنار ناودەبران، کۆمەڵێک لاوی شاری سلێمانی بوون كه‌ له‌ شانه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان-دا، خۆیان رێكخستبوو، ئەم پۆلە شەهیدە ترسێکی زۆریان خستبووە دڵی بەعسییەکانی ناوشاری سلێمانییەوە. پێش ئەوەی دەستگیربکرێن چەندین گورزی کاریگەریان لەئەفسەر و ئەمن و پیاوانی رژێم دابوو، بەداخەوە دوای دەستگیرکردنیان، لەڕۆژی (٢٤/١٠/١٩٨٧) لەدووڕێیانی سەرچنار بە بەرچاوی جەماوەری شاری سلێمانی و بەڕێوەبەری فەرمانگەکانەوە کە بەزۆر هێنرابوون، بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری ئەمنی سلێمانی و بەچاودێری پارێزگار و جێگری بەڕێوەبەری ئەمنی سلێمانی و بەئامادەبوونی بەرپرسانی ئەمن و هەواڵگریی گولەبارانکران.
جێگەی ئاماژەیە رژێمی بەعسی فاشیست هەر بەشەهیدکردنی خۆیانەوە نەوەستا، بەڵکو ماڵەکانیان تاڵانکراو خانووەکانیان بەشۆفڵ روخاندن و هەرچی لەخانەوادەکانیشیان بەردەستکەوتن گیران و تا دوای ساڵی(١٩٩١) چارەنووسیان نادیاربوو، لەدوای راپەڕین و لەگەڵ ئاشکرابوونی بەڵگەنامەکانی ئەمنی سلێمانی دەرکەوت هەموویان شەهیدکراون.

ناوی شەهیدەکان
١-  جەلال عەبدوڵا ناسراو بەحاجی.
٢- بەرهەم عومەرسەعید.
٣- کەمال مەحمود فەرەج ناسراو بەکەمال رەش پۆش.
٤- عەلی حەمە رەحیم.
٥- تاریق قادر.
لەم رۆژە خەمناکەو لە یادی ئەم قارەمانانەیا سەری رێز و نەوازش بۆ رۆحی پاکی ئەم شەهیدانەو سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاری کوردستان دادەنەوێنین.
 

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved