1978
- مەفرەزەیەکی کەرتی شارەزووری هەرێمی(١) سەیتەرەیەکیان دانا لەسەرجادەی سەیدسادق - هەڵەبجە لەناو گوندی قەدەفەری، دوای تێگەیاندنی خەڵکەکە لە سیاسەتی رەگەزپەرستانەی فاشیستى بەغدا ئازادیان کردن.
1985
- شه‌وی(27/28) پێشمه‌رگه‌یه‌كی تیپی(21)ی كه‌ركوك تاوانبار قاله فه‌ره‌جی به‌سزای گه‌ل و شۆڕش گه‌یاند.
1985
- تێكشكاندنی په‌لاماری دوژمن بۆسه‌ر گوندی گولیجه، پاش(10) كاتژمێر شه‌ڕ، پێشمه‌رگه‌كانی تیپی(23)ی سورداش و مه‌ڵبه‌ندی(2)و هێزی پشتگیریی، دوژمنیان راوناو پێشمه‌رگه‌یه‌كیش به‌ناوی"عوسمان عه‌لی ره‌شید" شه‌هیدبوو.
1987
- تیپى(91)ى سەفین ساڵى(1987) لەسەرجادەى شەقڵاوە- بانەکوک بۆسهیەکیان بۆ دوژمن نایەوەو چەندین سەرباز و جاش کوژران.
1987
- بۆسه‌ی تیپی(87)ی قه‌ره‌چوغ له‌سه‌رجاده‌ی ته‌ق ته‌ق - شوان و گرتنی(2) جه‌یشی شه‌عبی.
1987
- بۆسه‌ی تیپی(93)ی كۆیه، له‌سه‌رجاده‌ی رێدار - كه‌ركوك و به‌دیلگرتنى(٨) چه‌كدار.
1987
- ته‌قینه‌وه‌ی مینێكی تیپی(59)ی حه‌مرین له‌سه‌رجاده‌ی - سه‌نگاو - چه‌مچه‌ماڵ.
1988
- دوژمن(٨) که‌س له خێزانی شه‌هید "عه‌بدولمه‌سیح پۆڵس سڵێوه" ناسراو به "سۆران"ی گولەباران کرد. دەزگای ئەمنی شاری هەولێر تەنیا بەشەهیدکردنی شەهید سۆران نەوەستا، بەڵکو لە ڕۆژی(١٧/٩/١٩٨٨)دا، ئەو ئەندامانەی خێزانەکەی کە ژمارەیان هەشت کەسبوون دەستگیردەکەن و لە ڕۆژی(٢٧/١٠/١٩٨٨) گولەبارانیان دەکەن، کە بریتیبوون لە:
١- پۆڵس سڵێوە یوسف باوکی شەهید(١٩٢٧).
٢- نێرگز یۆنان ئەلیاس گلیانا دایکی شەهید(1929).
٣- سێبەر سڵێوە برایمۆک هاوسەری شەهید(1961).
٤- ژاڵە کچی شەهید کە تەمەنی تەنیا(40) رۆژ بووە.
٥- حەمامە خوشکی شەهید و خوێندکاری شەشەمی ئامادەیی(1960).
٦- سەبیحە خوشکی شەهید و خوێندکاری پۆلی پێنجەمی ئامادەیی(1963).
٧- نەدا خوشکی شەهید و خوێندکاری پۆلی چوارەمی ئامادەیی(1966).
٨- شەزا خوشکی شەهید(1972) و خوێندکاری پۆلی سێیەمی ناوەندی.
1991
- دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی(70) كه‌س له گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵی سه‌ر رێگای موسڵ- دهۆك.
2006
- بەڕێز"مام جەلال" لەگەڵ فەرماندە و ئەفسەرانى وەزارەتى پێشمەرگە و فەرماندەیی هێزى پێشمەرگەو سەرۆکایەتى هەیئەى ئەرکان کۆبۆوەوە و داوایلێکردن بەهیچ شێوەیەک دەستوەرنەدەنە کاروبارى هەڵبژاردنەوە تا پێشمەرگە هەر بەخۆشەویستى بۆ هەموولایەک بمێنێتەوەو هیواشى خواست هەڵبژاردن و ئاکامەکانى بکرێنە سەرەتایەک بۆ بەهێزکردنى گیانى برایەتى و وەلانانى تەکەتول بۆ هەتاهەتایە.
بابەتی زیاتر