1978
- مەفرەزەیەکی هـەرێمى(1) چوونەناو ئۆردوگای زۆرەملێی شانەدەری(سەیدسادق) بۆ دڵدانەوەی جووتیاران و هەندێ پیاوخراپیشیان تەمێ کرد.
1978
- مەفرەزەیەکی هـەرێمى(5) چوونەسەر سەنگەرێکی دوژمن لە گوندی هەزارکانی(گەرمیان) زیانی دوژمن دوو سەرباز کوژران و پێشمەرگەکانیش بێ زیانبوون.
1980
لە سەرەتاى مانگى تشرینى دووەمى(1980) فاشیستەکانى بەغدا لەناو شارى سلێمانى ملازم ستار سەعید خەڵەف-یان شەهید کرد. شەهید ستار ماوەى ساڵێک پێش شەهیدکردنى پەیوەندى بەشۆڕشەوە هەبوو و خەباتى دەکرد لە پێناوى ئەنجامدانى کارێکى گەورە و گرنگ دژ بە فاشیستەکان. بەداخەوە پێش بەئەنجامدانى ئەو کارە فاشیستەکان گومانى لێ دەکەن و یەکسەر دەیگرن و شەهیدى دەکەن.
شەهید لە ساڵى(1950) لەهەڵەبجە لەدایکبووە. پێش ساڵى(1970) کادرى پارتى بوو لەناوچەى بازیان. ساڵى(1973) کۆلێژى سەربازى تەواو کردووەو و رووتبەى ملازمى دووەمى وەرگرتووە. ساڵى(1974) جارێکی‌تر رێگاى شۆڕشى گرتەبەر و دوا پلەى لە پێشمەرگایەتیدا فەرماندەى بەتالیۆن بوو لە هێزى زمناکۆ. شەهید ستار لەکاتى پێشمەرگایەتیدا ئازا و نەترسبوو، لە چەندان شەڕدا بەشداریکردووە و رۆڵێکى گرنگى هەبووە بەتایبەتى لە شەڕەکانى کۆڕەک و زۆزک و گەرمیان و خانەقین.
1985
- خستنه خواره‌وه‌ی كۆپته‌رێكی دوژمن له‌لایه‌ن كه‌رتی(2)ی تیپی(55)ی قه‌ره‌داغ لای گوندی چه‌قه‌ڵ ئاوا.
1987
- تیپه‌كانی(25)ی خاڵخاڵان و تیپی(27)ی تۆكمه‌و(37)ی شارباژێڕ، بۆسه‌ی جاده‌ی دوكان سلێمانی.
1987
- گرتنی دوو پسپۆڕی چینی"وانسن جن، چن خوسنگ" له‌لایه‌ن تیپی(86)ی ده‌شتی هه‌ولێر له‌نێوان هه‌ولێر - موسڵ.
1988
- رۆژانی(1/3) هێرشێكی به‌ربڵاوی دوژمن بۆ ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ، گه‌رمیان، بازیان، به‌مه‌به‌ستی سووتاندن و خاپوركردنی ناوچه‌كه.
1988
- سووتاندنی زیلێكی عه‌سكه‌ری له‌ناوشاری كه‌لاردا.
1991
- ناشتنی ته‌رمی شه‌هیدانی كیمیابارانی گۆپته‌په‌و عه‌سكه‌ر.
1991
- ته‌رمی(7) شه‌هیده‌كه‌ی ئه‌شكه‌وتی داری خله مه‌لا ئه‌حمه‌د و هاوڕێكانی دەرهێنرانەوە. بۆ ماوەی سێ ساڵ و بەهۆى داتەپینى ئەشکەوتەکەیانەوە نەتوانرا تەرمەكان دەربهێنرێن تادوای راپەڕینەكە لە(1/11/1991) دوای كاركردنی بەردەوامی شۆفڵ بۆماوەی هەفتەیەك و دۆزینەوەی تەرمەكانیان، لە مەراسیمێكدا و لە گۆڕستانی كەلاری كۆن نێژران.
1992
- كاتژمێر(9:45) له‌بازاڕی شێخەڵڵاى هه‌ولێر، بۆمبێكی ته‌وقیتكراو ته‌قییه‌وه‌و بووه‌هۆی برینداربوونی(20) هاووڵاتی.
1993
- "ی.ن.ك" كۆلێژی سه‌ربازی پێشكه‌ش به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كرد.
1994
- له‌بۆسه‌یه‌كدا له‌سه‌رجاده‌ی چه‌مچه‌ماڵ - سلێمانی(8) هه‌ڤاڵی"ی.ن.ك" برینداربوون.
1995
- بروسكه‌ی سه‌ره‌خۆشی مه‌كته‌بی سیاسی"ی.ن.ك" بۆ ئه‌نجومه‌نی راپه‌ڕاندنی INCبه‌بۆنه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی باره‌گاکەیان لە پیرمام.
2006
- بەڕێز"مام جەلال" سەرۆک کۆمارى عێراق بەسەردانێکى رەسمى گەیشتە پاریسى پایتەختى فەرەنسا و بەر لەسواربوونى فڕۆکەکە لەفڕۆکەخانەى سلێمانى نێودەوڵەتى، سەرۆک تاڵەبانى ئامانجى سەردانەکەى راگەیاند کە مەبەست گەیاندنى پەیامێکە بۆ روونکردنەوەى رەوشى راستەقینەى عێراق و داواکردنى پشتیوانیی فەرەنسا بۆ گەشەپێدانى عێراق لەهەموو روویەکەوەو لەو سەردانەشدا چەند وەزیرێک و ئەندامێکى ئەنجومەنى نوێنەران هاوڕێیەتى سەرۆک تاڵەبانى بوون.
2003
- بەڕێز"مام جەلال" بوو بەسەرۆکى ئەنجومەنى حوکم بۆ ماوەى یەک مانگ(١/١١-٣٠/١١/٢٠٠٣)
بابەتی زیاتر