تۆفیق محه‌مه‌د فارس
له ساڵی(2001)دا، له‌كاتێكدا كه هه‌رێمی كوردستان له خۆكۆكردنه‌وه‌و بنیاتناندا بوو، گروپێکی ئیسلامی تووندڕەو لە بزووتنەوەی ئیسلامی جیابوونەوەو ناوی خۆیاننا"ئەنسارولئیسلام" ئه‌م گروپه تووندڕه‌وه كه له‌كاتێكدا راماڵران و خاكی پیرۆزی كوردستانیان لێ پاككرایه‌وه، ئاشكرابوو كه مخابه‌راتی ناوچه‌كه له پشتیان بووه‌و به‌نیازبوون ناوچه‌یه‌ك بۆ خۆیان داببڕن و حوكمی قه‌ره‌قوشیانه‌ی تیادا بكه‌ن..
هه‌رزوو سه‌ركردایه‌تی"یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان" هه‌ستی به‌و مه‌ترسییه گه‌وره‌یه كرد له‌سه‌ر تا به‌تاكی خه‌ڵك! هه‌رزوو كه‌وته رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی پیلانی مخابه‌راتی ناوچه‌كه پوچه‌ڵ بكاته‌وه‌و له‌ڕاستیشدا ئه‌وه‌ی كرد. بارەگای ئه‌م تیرۆرسته جیهانیانه لە ناحیەی بیارەو تەوێڵەو هه‌ندێ جێگای هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ورامان بوو.
هه‌ر له‌وكاتانه‌دا شه‌ڕ له شاخی شنروێ ده‌ستیپێكرد له شه‌وی(2/3/10/2001) ژمارەی شەهیدەكان نزیكه‌ی(١٠) شه‌هیدده‌بوون. هێزه قاره‌مانه‌كانی"یه‌كێتی" له‌كاتێكیتردا هێرشیان برده‌وه‌سه‌ر ئه‌و گروپه تیرۆریستانه له شه‌وی (3/4/11/2001) له شاخی تاوێرە، به‌داخه‌وه له‌و هێرشه‌دا ژمارەی شەهیدەكان گەیشتە (۷٥) شه‌هید، فەرماندەیی (۱٤)ی سەگرمە (٨) شەهیدیان هەبوو به‌م ناوانه كه شه‌هید "محه‌مه‌د تۆفیق فارس"یش یه‌كێكبوو له‌و شه‌هیدانه..
۱- سەلام سەیدسادق.
۲- كاوە عەزیز حەوێز.
٣- عەدنان كەریم ئەحمەد.
٤- خەلیل فایه‌ق شكور.
٥- حەسەن رەزا.
٦- شوانە عومەر.
٧- محه‌مه‌د تۆفیق فارس.
٨- سەعدون قادر محه‌مه‌د.
ئه‌م فه‌رمانده‌ییانه به‌شداری ئه‌و شه‌ڕانه‌یان كرد‌و شه‌هیدیاندا، راسته ژماره‌ی شه‌هیده‌كان له‌م ژماره‌یه زۆرترن، به‌ڵام تائێستا ئه‌وه‌نده‌ی زانراوبێ بریتییه له‌م ژمارانه..
1- فەرماندەیی(١١)ی گەرمیان(۱٤) شەهید.
2- فەرماندەیی(١٥)ی بەمۆ(٤) شەهید.
3- فەرماندەیی(۹)ی كۆیە(۱۱) شەهید.
4- فەرماندەیی هەڵەبجە(٥) شەهید.
5- فەرماندەیی(۱٦)ی باباگوڕگوڕ(۱) شەهید.
6- فەرماندەیی شارەزوور(۱) شەهید.
راسته لەم شەڕەدا ژماره‌ی شه‌هیده‌كان زۆربوون، به‌ڵام زه‌ره‌رو زیانی دوژمن گه‌لێك زۆرتر‌بوو، تا ئه‌و رۆژه‌ی به‌ته‌واوی له‌ناوچوون زۆر به‌زه‌حمه‌ت توانیان وه‌ك جاری جارانیان هه‌ڵسنه‌وه، ئەوسەرکه‌وتنەی هێزی پێشمەرگە بەخوێنی ئەو شەهیدانە نووسرایەوە. سڵاو له گیانی پیرۆزتان كه به‌خوێنی خۆتان سه‌لماندتان كه خاكی پیرۆزی كوردستان و حكومه‌ته‌كه‌ی و دامه‌زراوه‌و دام و ده‌زگاكانی به‌پیلانی دوژمنان له‌ناوناچن..
_____________
به‌ڕێز "كاوه حه‌سه‌ن" زانیاری له‌سه‌ر رۆژو كاتی هێرشه‌كانی پشتڕاستكردۆته‌وه.
بابەتی زیاتر