1976
- بۆسەیەک لەسەر رێگای پۆلیسەکانی گوندی گریانە(هەڵەبجە) نرایەوە و دوو پۆلیس کوژران و پۆلیسێکیش بریندارکرا و دەستکەوتى پێشمەرگەکانیش یەک کڵاشینکۆف بوو.
1976
- هێزێکی گەورەی دوژمن هێرشی هێنا بۆ گرتن و لەناوبردنی دەستەیەک پێشمەرگەی چەکدار و بێچەک لە گوندی قاینەجە(هەڵەبجە) زەرەری دوژمن(30)ى سەرباز بریندار و کوژران لەناویاندا ئەفسەرێک هەبوو. زیانى هێزى پێشمەرگەش کادری(ی.ن.ک) فاتیح شێخ حەیدەر(هەڵەبجە) کە لەبەربرینداری نەیتوانی دەرباز بێت و بۆ ئەوەی بەزیندوێتی نەکەویتە دەست دوژمن خۆی شەهید کرد، هاووڵاتییەک و چەند پێشمەرگەیەکى تازە هاتووی بێ چەک بەدیلگیران، دواتر لە زیندانی موسڵ لە سێدارەدران.
1978
- دوو مەفرەزەی هـەرێمى(5) توانیان بچنەسەر کۆمەڵێک سەرباز لە گوندی قازانقایە(قەرەداغ) دوای کاتژمێرێک شەڕ. زیانی دوژمن دوو سەرباز کوژران، سیانیتریش برینداربوون.
1983
- هێزێكی هاوبه‌شی تیپی(21)ی كه‌ركوك و(23)ی سورداش، هه‌ڵمه‌تیان برده‌سه‌ر ره‌بیه‌ی گوندی"كانی ماران" سێ سه‌رباز به‌دیلگیراو ده‌ستكه‌وت(10) هاوه‌نی(60ملم) به(79) گوله‌وه(1) بی كه‌یسی(1) ئاڕبیجی(2) ئاڕبیكه‌ی(4) كڵاشینكۆف.
1984
- قسه‌كه‌رێكی مه‌كته‌بی سیاسی رایگه‌یاند، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئاماده‌یه بچێته بادینان بۆ به‌رهه‌ڵستی هێرشی حكومه‌تی توركیا.
1986
- تیپی(55)ی قه‌ره‌داغ و تێكشكاندنی هێرشێكی گه‌وره‌ی دوژمن بۆسه‌ر شاخی بالۆسه، دوژمن كوژراوێكی زۆری هه‌بوو(2) پێشمه‌رگه‌ش شه‌هید بوو.
1987
- تیپی(12)ی سۆران و تیپی(83)ی هه‌ورێ، په‌لاماری دوو ره‌بیه‌ی دۆڵی ئاكۆیانیانداو له‌ماوه‌ی(10) خوله‌كدا ده‌ستیانبه‌سه‌ردا گرت.
1987
- بۆسه‌ی تیپی(51)ی گه‌رمیان و هێزی پشتگیریی له‌سه‌رجاده‌ی كفری - دووز.
1987
- تیپی (86)ی ده‌شتی هه‌ولێر و(87)ی قه‌ره‌چوغ، گرتنی چه‌ند ره‌بیه‌یه‌ك له‌ناوچه‌ی گه‌یاره‌ی باشوری موسڵ.
1988
- رژێم لاشه‌ی(250) كه‌سی له گه‌ڕه‌كی ئیمام قاسمی كه‌ركوك ناشت.
1991
- دیداری هه‌ڤاڵ"مام جه‌لال" له‌گه‌ڵ رادیۆ و تیڤی سلێمانی و زاخۆ پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
1992
- وه‌فدی په‌رله‌مانی كوردستان له‌جنێف له‌باره‌گای UN له‌گه‌ڵ UNHCR كۆبوونه‌وه.
1997
- (6) حزب و رێكخراوی كوردستانی نامه‌یه‌كیان ئاراسته‌ی"ی.ن.ك" كرد سه‌باره‌ت به‌ڕاگرتنی شه‌ڕ.
2006
- بەڕێز"مام جەلال" سەرۆک کۆمارى عێراق، سەردانى پەیمانگاى جیهانى عەرەبی کرد لەپاریس و لەبارەى بڕیارى دادگاى باڵاى تاوانەکان لەعێراق بە لەسێدارەدانى سەدام و دوان لەسەرانى رژێمەکەى، رایگەیاند هەموان کۆکین لەسەرئەوەى دادگاییکردنەکە دادپەروەرانەبووە.
بابەتی زیاتر