نامیلکەی پاراستنی مافی کەمینەکان لەبەر ڕۆشنایی یاسای نێودەوڵەتیدا
نووسینی: خەلیل عەبدوڵڵا
ساڵی چاپ: ٢٠٠٥
لەبڵاوکراوەکانی مەکتەبی بیر و هۆشیاری
لەسەرانسەری جیهاندا ژمارەی کەمینە گەیشتۆتە (٩٠٠) ملیۆن کەس، ئەوەش وای کردووە، کە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و رێکخراوە ناحکومییەکان، بایەخێکی زۆر بەکاروباری کەمینەکان بدەن، هەرچەندە لەچەندین بەڵگەنامە و رێکەوتننامەی نێودەوڵەتیدا ئاماژە بەپاراستنی مافی کەمینەکان دراوە، بەڵام لەبەر گرنگی و بایەخی ئەو مەسەلەیە، کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لەساڵی ١٩٩٢دا راگەیاندنێکی تایبەتی سەبارەت بەپاراستنی مافەکانی کەمینەکان دەرکرد، ئەو راگەیاندنە لە دیباجەیەك و نۆ ماددە و چەند بڕگەیەک پێکهاتووە و زۆر بەوردی باسی پێویستی پاراستنی مافەکانی کەمینەکانی کردووە و جەختی لەوە کردۆتەوە کە پێویستە ئەو دەوڵەتانەی کەمینە لەسنوورییاندا دەژی لەهەموو رووویەکەوە مافەکانیان بپارێزن.
ئەم نامیلکەیە لەچەند باسێک دەدوێت:
یەکەم/ چەمک و پێناسەی کەمینە، باسی ئەو پێناسانە دەکات کە بۆ کەمینە کراون
یەکێک لەو پێناسانەی لەلایەن مەڵبەندی مافەکانی مرۆڤی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان کراوە دەڵێت: کەمینە کۆمەڵە کەسانێکن کە لەهەرێمی دەوڵەتێکی خاوەن سەروەریدا جێگیرن و کەمتر لەنیوەی دانیشتوانی ئەو دەوڵەتە پێك دەهێنن و لە عرق و ئایین و زماندا هاوبەشن و بەوەش لەتێکڕای دانیشتوانی دەوڵەتەکە جیا دەکرێنەوە.
دووە/ مافی کەمینەکان، بەپێی یاسای گشتی نێودەوڵەتی باسی مافی کەمینەکان دەکات، چەند مافێکیان هەیە لەوانە ( مافی پاراستنی بوون، قەدەغەکردنی جیاوازی دروستکردن، مافی چارەی خۆنوویسن، مافی رۆشنبیری، مافی زمانەوانی، مافی ئاینی)
سێیەم/ باسی مافی کەمینەکان دەکات لەبەڵگەنامە نێودەوڵەتییەکاندا
چوارەم/ باسی مافەکانی مرۆڤ و ئازادییە ئەساسییەکان دەکات لە پەیماننامەی نەتەوەیەکگرتووەکاندا
پێنجەم/ هەروەک لەسەرەتایشدا باسمان کرد، لەم باسەدا باسی رۆڵی نەوەیەکگرتووەکان دەکات لە پاراستنی مافی کەمینەکان، کە لەساڵی ١٩٩٢ ڕاگەیاندنێکی لەوبارەوە دەرکرد.
شەشەم/ باسی ئەو پەیماننامانە دەکات کە عێراق واژۆی کردووەن بۆ پابەندبوون بەپاراستنی مافەکانی مرۆڤ
حەوتەم/ باسی پێشێلکردنی رێکەوتننامە نێودەوڵەتییەکان دەکات لەلایەن عێراقەوە سەبارەت بەمافەکانی مرۆڤ
هەشتەم/ باسی دەسەڵاتی کوردی و پاراستنی مافی کەمینەکان دەکات
نۆیەم/ باسی دەوڵەتی نوێی عێراق دەکات سەبارەت بە ماف و ئادییەکانی مرۆڤ