1978
- مەفرەزەیەکی هـەرێمى(1) لەکاتێکدا دوژمنی داگیرکەر دەیوویست زەویوزاری گوندە راگوێزراوەکانی ناوچەی نەورۆڵی(هەڵەبجە) بکات بەکێڵگە بۆ خۆی، کاتژمێر(٣)ی پاشنیوەڕۆ لەگوندی"گورگە چیاکە" کە دوو کیلۆمەتر لە ناحیەی سیروانەوە دوورە، توانیان(54) ماکینەی تراکتۆر و تۆڕباین و ئۆتومبێل و تانکەر بسووتێنن، پرۆژەکەى دوژمن بووەستێنن و ناچاری بکەن زەویوزارەکان بداتەوە بەجووتیاران. زەرەرى دوژمن بەپێی خەمڵاندنەکانى خۆى بڕى(50000 دینار) زەرەرى پێکەوتووە.
1978
- دوو مەفرەزەی هـەرێمى(5) بۆسەیەکیان بۆ سەربازانى دوژمن نایەوە لە گوندی تیمار(قەرەداغ) بەئاڕبیجی و چەکیتر لێیاندان، زیانی دوژمن دوانزە سەرباز کوژران.
1984
- ده‌رچوونی كتێبی سه‌روه‌ری زنجیره‌(2) چاپخانه‌ی شه‌هید ئیبراهیم عه‌زۆ.
1985
- بروسكه‌ی پیرۆزبایی مه‌كته‌بی سیاسی"ی.ن.ك" بۆ گۆڕباچۆڤ به‌بۆنه‌ی یادی شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌.
1986
- به‌لاغی كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی"ی.ن.ك" و پارتی.
1986
- شه‌وی(6/7) تیپه‌كانی تیپی(65)ی بڵفه‌ت و تیپی(63)ی جووتیاران و تیپی(43)ی ئاسۆس و  تیپی(47)ی پیره‌مه‌گرون و هێزی پشتگیریی، به‌ره‌نگاری هێرشێكی گه‌وره‌ی دوژمن بوونه‌وه‌ بۆسه‌ر گوندی حه‌سه‌ن به‌گ له‌ماوه‌ت زیانێكی گه‌وره‌یان لێدان، قوربانی پێشمه‌رگه‌ش(4) شه‌هیدبوو.
1987
- بۆسه‌ی تیپی(27)ی تۆكمه‌، له‌سه‌رجاده‌ی دوكان - سلێمانی.
1987
- تیپی(51)ی گه‌رمیان و(57)ی سه‌گرمه‌، تۆپبارانی مه‌قه‌ر لیوای چه‌مچه‌ماڵیان كرد.
1990
- له‌ سێداره‌دانی هه‌ڤاڵان"جه‌باری حاجی ره‌شید، مامۆستا ئه‌حمه‌دی سه‌ناعه‌، وه‌ستا به‌كری دارتاش).
1992
- وه‌فدی باڵای ئۆپۆزسیۆنی عێراقی كه‌ پێكهاتبوون له‌"مه‌سعود به‌رزانی و لیوا حه‌سه‌ن نه‌قیب و د. ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی" بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خولی یه‌كه‌می شه‌هید مولازم جوامێر، سه‌ردانی كۆلێژی سه‌ربازیان كرد له‌ قه‌ڵاچوالان.
1993
- كاتژمێر(12:30) تۆپخانه‌ی ئێران بۆ جاری سێیه‌م گونده‌كانی ناوچه‌ی ده‌ربه‌ندیخانی تۆپباران كرده‌وه‌.
2006
- بۆ یەکەمجار وەک ئەندامى رەسمى سۆشیالیست ئینتەرناشناڵ(SI) وەفدى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان بەسەرۆکایەتى هەڤاڵ"محەمەد تۆفیق رەحیم" بەشدارى کۆنفرانسى رێکخراوەکەى لە چیللى کرد.
2007
- لەڕێوڕەسمێکدا سایدى دووەمى رێگاى نێوان عەربەت- سلێمانى لەلایەن بەڕێز"عومەر فەتاح" جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان-ەوە کرایەوە، کە بڕى(26) ملیار دینار و لەسەر بودجەى حکومەتى هەرێم بووە.
2007
- وەک رێزلێنانێک لە خەبات و ماندووبوونى تێکۆشەرى دێرینى کوردستان و عێراق مامۆستا بەهادین نورى لەلایەن حکومەتى هەرێمەوە خەڵاتکراو بەپلەى وەزیر خانەنشینکرا.

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved