لەساڵی ١٩٧٥دا هەڤاڵ مام جەلال سەرکەوتوو بوو لە دامەزراندنی گەورەترین گردبوونەوەی سیاسی و حیزبی کوردیی و دروستکردنی پەیوەندی و هەماهەنگی لەگەڵ هێزە عێراقییە ئۆپۆزسیۆنەکان، هەروەها دەستیکرد بە ئامادەسازی بۆ پێکهێنانی چەند مەفرەزەیەکی سەربازی بچوک و رەوانەکردنیان بۆ ناو خاکی عێراق بۆ شکاندنی لوتبەرزی رژێمی بەعس و بەدرۆخستنەوەی وتەیەکی سەدام حوسێن جێگری سەرۆکی ئەو کاتی عێراق کە تیایدا وتبووی ( ئەگەر دارخورما لەسەری جەلال تاڵەبانی بڕوێت ناتوانێت ١٠ جەنگاوەر بنێرێتە چیاکان) ئەو مەفرەزە بچووکانە ئاراستەی رووداوەکانیان گۆڕی و گڕی شۆڕشی نوێیان لەدژی جەور و ستەم و دیکتاتۆریەت جۆشدا، یەکەمین چەخماخەی شۆڕشیش لە ناوەڕاستی ساڵی ١٩٧٦دا لە بادینانەوە لێدراو ٣٨ شۆڕشگێڕ لە پێشەنگەکانی پێشمەرگە بەسەرکردایەتی ئەندازیاری نەقیب ( ئیبراهیم عەزۆ ) ئاڵای شۆڕشی نوێیان شەکاندەوە.
ئەو ٣٨ شۆڕشگێڕە کە لە پێناو بەدەستهێنانی مافە نەتەوایەتییەکانی کورد، هیوای دانانی بناغەی یەکەمی شۆڕشی نوێیان لە کۆڵنابوو، بۆ هەڵگیرسانی شۆڕشێک لە پێناو مرۆڤ لە پێناو هاوڵاتیبوون، لە پێناو ئازادی و دیموکراسی و شکۆمەندی، لەشاری قامیشلۆوە دەرچوون و بەناو سنوری تورکیادا گەیشتنەوە بادینان.
بۆ خوێندنەوەی کتێبەکە بەشێوەی PDF سەردانی ئەم لینکە بکەن