1977
- دوژمن بۆ ئابڵۆقەدان و لەناوبردنی مەفرەزەکانی شارباژێڕ هێرشێکی گەورەی هێنایەسەر ناوچەکە، لەنێوان گوندی نۆدێ- باراو(بەرزنجە)دا، تووشی دەستەیەک لە پێشمەرگەکان دەبن و دواى یەک کاتژمێر شەڕ، مەفرەزەکە دەربازدەبێ.
زیانى دوژمن دوو سەرباز دەکوژرێن، زیانى هێزى پێشمەرگەش برینداربوونى پێشمەرگەیەک بوو بەسووکى. لەگوندی دۆڵەتوو(چوارتا) دیسان تووشی دەستەیەک لە پێشمەرگەکان دەبنەوەو دواى شەڕێکى قارەمانانە مەفرەزەکە خۆى دەرباز دەکات و بەداخەوە پێشمەرگەیەکى قارەمان بەناوى"عەلی مام کەریم" کە خەڵکى سلێمانی و قوتابی دەبێ شەهید دەبێت.
دوژمن لە چیاکاندا مایەوە، بەڵام کەشوهەوا دەگۆڕێ و دەبێ بەزریان لە(3) سریە قوات خاصە کە لەچیای کوڕە کاژاو دامەزرابوون(57) سەرباز رەقدەبنەوە و(115) سەرباز بەپەریشانی برانەوە، لەسەر ئەمە قائدی فرقەى(7) کە پێیدەڵین قائد قواتی مەنسوور لە سلێمانی دەدرێتە مەجلیسی تەحقیقی.
1978
- دوژمن دیسان هێرشی کردەوەسەر گوندی شێنێ(قەڵادزە) هێزە هاوبەشەکان بەرەنگاریانبوونەوە و دوژمن کوژراو و بریندارى زۆری هەبوو، پێشمەرگەکانیش بێ زیان بوون و دیسانەوە جارێکیتر دوژمن راونرایەوە بۆ گوجار. دەستکەوتى هێزى پێشمەرگەش دوو کڵاشینکۆف و چەند جامتایەکى سەربازیى بوو، لەگەڵ کەلوپەلێکی زۆر.
1980
- دامهزراندنی جوقد"الجبهة الوطنية القومية الديموقراطية"و بڵاوبوونهوهی بهیاننامهی دامهزراندن.
1986
- شهوی(11/12) تیپی(51)ی گهرمیان و تیپی(57)ی سهگرمه و گرتنی چوار رهبیهی حیمایهی بیره نهوتهكانی جهبهل بۆر.
1987
- عەفلەقییەکانى بەعس لهگوندی چیمهن و گولهبارانكردنی(15) هاووڵاتی.
1988
- تهقینهوهی بۆمبێكی تیپی(99)ی بتوێن له گهراجی سهربازگهی چوارقوڕنه.
1992
- بهئامادهبوونی وهزیری دارایی و ئابووری، پهرلهمان بودجهی حكومهتی كوردستانی پهسهند كرد.
1992
- كاتژمێر(10) لهلایهن شارهوانی شاری لۆزانهوه پێشوازی له وهفدی پهرلهمانی كوردستان كرا.
2006
- بەئامادەبوونى بەڕێز"کۆسرەت رەسوڵ عەلى" جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، ئەکادیمیاى پێگەیاندنى هێزەکانى ئاسایش یەکەم خولى دەرچووانى بەڕێوەبرد.
بابەتی زیاتر