1976
- هێزێکی گەورەی دوژمن پەلاماری گوندی گوندەژوور(چۆمان)یدا، بۆ گرتن و لەناوبردنی دەستەیەک پێشمەرگە، پێشمەرگەکان پاش شەڕێکی کەم دەربازبوون، بەڵام دوژمن ئەم هاووڵاتییە جووتیارانەی خەڵکی گوندەژووری بەبێتاوان و بۆ چاوترساندن شەهید کرد بەمناوانە: مامە مەلا، عەبدوڵڵا مەلا، سدیق عەبدوڵڵا، زرار عەبدوڵڵا، مریەم حەسەن(کەیبانوو).
1977
- پێشمەرگەى زیندانى"عەلی مارف شەریف" دانیشتووى سلێمانی، لەگەڵ ئەم هاووڵاتیانە"محەمەد حەسەن قادر(خەلەکان – رواندوز) شمال حسێن عەلی(هەولێر) یوسف عەبدوڵڵا نەبی(هەولێر) حەسەن سۆفی عەبدوڵڵا(هەولێر) لە زیندانی موسڵ لە سێدارەدران.
1978
- مەفرەزەیەکی هـەرێمى(5) توانیان رێگای گشتی بەغدا و دەربەند و سلێمانی بگرێ و ژمارەیەکی زۆری لە هاتوچۆکەران کۆکردەوە و دوای تێگەیاندنیان لە رێباز و ئامانجی شۆڕش و رێبازی رەگەزپەرستانەی دوژمن ئازادیان کردن.
1986
- دوژمن له‌سێ قۆڵه‌وه ‌هێرشی كرده‌سەر ناوچەی شەمامك، تیپی(87)ی قه‌ره‌چوخ و مەفرەزەیەكی حشع، لێیان هاتنه‌ده‌ست و هێرشه‌كه‌یان تێكشكاندو جاش و سه‌ربازێكی زۆری دوژمن كوژران، پێشمەرگەیەكی تیپی(87)ی قه‌ره‌چوخ-یش شەهیدبوو.
1987
- تیپی(19)ی كۆڕەك لەناو ئۆردوگای زۆرەملێی دیانا خۆفرۆشێكیان بەسزای گەل گەیاند.
1991
- بروسكەی هه‌ڤاڵ"مام جەلال" بۆهێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و جەماوەر لە بارەی شەڕو پێكدادانەكان لە دژی رژێم و چۆڵكردنی شارەكان لە چەكدار.
1994
- تەرمی شەهیدان"رێباز و مەلا سڵێمان" گەیشتنەوە هەولێر و لە گۆڕستانی گردەڕەشەی هەولێر بە خاك سپێردران.
2007
- بەڕێز"مام جەلال" سەرۆک کۆمارى عێراق، لەگەڵ ئاوارە عێراقییەکانى وڵاتى میسر کۆبووەوەو رەوشى گشتى عێراقى بۆ روونکردنەوە و هەموو پشتیوانییەکى حکومەتى عێراقى بۆ دووپاتکردنەوە بۆ گەڕانەوەیان بۆ عێراق و دابینکردنى پێداویستییەکانیان لەو وڵاتانەش کە ئێستا لێیان نیشتەجێن.

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved