لەدرێژەی چالاکییەکانی بۆردی هۆشیاری سەر بەمەکتەبی ڕاگەیاندن و هۆشیاری، ئەمڕۆ بەرواری ١٣/١١/٢٠٢٤، لە مەڵبەندی کۆیە، بۆردی هۆشیاری بەهاوکاری مەڵبەندی ڕێکخستنی کۆیە، کۆڕێکی رووناکبیری هاوبەشی بۆ بەڕێزان فەرید ئەسەسەرد و ڕێکەوت ئیسماعیل سازدا.
بابەتی کۆڕەکە، ناساندن و دابەشکردنی هەردوو بەرهەمی بۆردی هۆشیاری، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و رەهەندەکانی جەنگی جیهانی دژ بە تیرۆر لەنووسینی فەرید ئەسەسەرد، پۆپۆلیزم و دیدگای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەنووسینی رێکەوت ئیسماعیل، بوو.
کۆڕەکە لەهۆڵی مەڵبەندی کۆیە سازکراوە و کادیرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسنوری مەڵبەندی کۆیە ئامادەی کۆڕەکە بوون.
بابەتی زیاتر