لە چوارچێوەی چالاكییەكانی بۆردی هۆشیاری مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری، بەهاو بەشی لەگەڵ ناوەندی رۆشنبیری و هونەری دیالۆگ لەكەركوك كۆڕێك لەسەر پرسی ئاشتی لەتوركیادا بۆ رێكەوت ئیسماعیل نوسەر و چاودێری سیاسی سازكراو بەوردی قۆناغە جیاوازەكانی ئەم پرۆسەیە خرایە روو.
رێكەوت ئیسماعیل بەگرنگیەوە باسی ئاشتی كردو هیوای خواست دەوڵەتی توركیا رشتبێ لەسەرچارەسەركردنی دەستووری و دیموکراسی كۆتایی بە شەڕ بهێنرێت . هەروەها ئاماژەی بە كاراكتەرە دیارەكانی جوڵاندنی ئەم پرۆسەیەكرد لە قۆناغە جیاوازەكان و راگەیاند : سەرۆک مام جەلال لە ساڵی ١٩٩٣ لەگەڵ سەرۆک ئۆزال ئەندازیاری پرۆسەی بە ئاشتی چارەسەرکردنی دۆزی کورد بوون لە تورکیا ، پێش نەخۆشکەوتنیشی سەرۆک مام جەلال لە هەوڵی زۆردابوو بۆ ئازادکردنی ئۆجەلان و دەسپێکردنی گفتوگۆی ئاشتی .
هەروەها وتی ئاشتی لە بەرژەوەندی وڵاتی تورکیایە و ئومێدەخوازین کۆتایی بەشەڕ و کوشتار بێت و گەلی کوردیش لە تورکیا بە مافی دەستووری خۆی بگات .
بابەتی زیاتر