1977
- بەئاڕبیجی لە مەخفەری ناحیەی تیلەکۆ(کەلار) درا.
1978
- هەر لەگوندی شێنێ شەڕ بەردەوام بوو، مەخفەری پۆلیسی شێنێ توانى چەند ماڵە جووتیارێک بتەقێنێتەوە و فڕۆکەکانی دوژمنیش کوێرانە کەوتنە بۆردومانی ناوچەکە، دوو پێشمەرگە برینداربوون کە برینەکانیان سووک بوو، دوژمن سێ فڕۆکەی هێلیکۆپتەری لێ خرایەخوارەوە بەهۆی چەکی دژی فڕۆکەوە. زیانەکانی دوژمن کوژراو و بریندارێکی زۆرى هەبوو. دەستکەوتى هێزى پێشمەرگەش دوو کڵاشینکۆف و یەک رەشاشی گرینۆف بوو.
1978
- مەفرەزەیەکی هـەرێمى(3) کاتژمێر(5:30)ی بەیانی لە بلنەی(چوارتا) کاتێک هێرشی کردەسەر دوژمن و شەڕ کاتژمێرێکی خایاند و زیانی دوژمن نەزانراوە، مەفرەزەکەش بێ زیان گەڕانەوە بۆ بارەگاکانى خۆیان.
1978
- هەرلەهەمان رۆژدا و کاتژمێر(8)ى سەرلەبەیانی فەوجێکی سەربازی هێرشی هێنایەسەر مەفرەزەیەکی هـەرێمى(3) لە هەلۆ(چوارتا) دوای شەڕێکی یەک کاتژمێرى دوژمن شکا و زیانی دوژمن نەزانراوە. بەداخەوە پێشمەرگەى قارەمان بەناوى، ئیبراهیم رەشید(سەروا) ئایا سەراوە یان نا؟ شەهیدبوو.
1982
- خۆپیشاندانی زانكۆی سهڵاحهدین له ههولێر.
1985
- (15/16) تیپی(12)ی سۆران و گرتنی رهبیهی كلكهی شهكرۆكی دهشتی ههولێر.
1987
- پێشمهرگهكانی كۆمیتهی دهۆك نزیك شاری زاخۆ(2) جاشیان بهدیلگرت.
1987
- چوار فڕۆكهی سیخۆی دوژمن گوندی فریزو سپین دارهیان بۆردومان كرد و(12) هاووڵاتیان شههید كرد.
1988
- تیپی(78)ی كاروخ، لەمڕۆ و لە ساڵى(1988) بۆسهیهكیان لهسهرجادهی خانهقا دانایهوه و چەندین سەربازى رژێمى بەعسى فاشیت و جاش و نۆکەرانیان تیادا کوژراو بریندارکران.
1993
- دوژمن تۆپبارانی گوندی دوانزه ئیمامی كرد.
1997
- هێرشی گهورهی سوپای تورك بۆ ناوچهی باڵهكایهتی و پاشهكشهی هێزی پێشمهرگهی كوردستان لهو ناوچانه.
2007
- بەمەبەستى ئەنجامدانى چەند دیدارێک و لەسەر داواى پەیمانگەى واشنتۆن بۆ ئاشتى، عومەر فەتاح جێگرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێرەوە بەرەو ئەمریکا بەڕێکەوت.
2003
- ئەنجومەنى حوکم بڕیاریدا لەسەر پرۆژەى"سندوقى ئاوەدانکردنەوەو گەشەپێدانى نەجەفى پیرۆز و کەربەلا" کە لەلایەن مام جەلال و پۆل بریمەر-ەوە دەستپێشخەرى کرابوو.
بابەتی زیاتر