1980
- هێرشی گه‌له جاشیك بۆسه‌ر پێشمه‌رگه له گوندی شوراوی چه‌مچه‌ماڵ و(15) پێشمه‌رگه شه‌هیدبوون و پێشمه‌رگه‌یه‌كیش به‌دیلگیرا. ته‌حسین شاوه‌یس، ئامر مه‌فره‌زه خاسەى(50) قاله فه‌ره‌ج ئامر مه‌فره‌زه خاسەى(49) عاسی حه‌مه ره‌ئوف تۆفیق، ئامر مه‌فره‌زه خاسە، محه‌مه‌د حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د(حه‌مه‌ی حه‌سۆل) ئامر مه‌فره‌زه خاسەى ژماره(55) حه‌مه‌ی شێخ حه‌سه‌نی به‌فراو ئامر مه‌فره‌زه خاسە، له‌گه‌ڵ عومه‌ر ئه‌سعه‌د ئاغجه‌له‌ری ئامر مه‌فره‌زه خاسەى ئه‌وکات و جاشه‌کانیان له‌ڕێکه‌وتی(1980/11/17)دا، له‌شاخی شۆراوه، پازده پێشمه‌رگه‌ی که‌رتی چواری جه‌باری هه‌رێمی(5)ی قه‌ره‌داغ-یان شه‌هید کرد و پێشمه‌رگه‌یه‌کیش به‌دیلگیرا، که دواتر ئه‌ویش له زیندانی موسڵ له سێداره درا. پێشمه‌رگه شه‌هیده‌کان ئه‌مانه‌ن:
(خالید محه‌مه‌د ئه‌مین کەریم ئەمین ناسراو بە بێستون باڕۆیی، فه‌رمانده‌ی که‌رت، نوری محه‌مه‌د عه‌لی محەمەد ناسراو بە مه‌لا نوری، رابه‌ر سیاسی که‌رتی قەرەداغ، ئه‌رکان ئه‌مین قادر ناسراو بە ئه‌رکان چراغه‌ڕووته‌یی. جه‌بار فایەق مه‌جید کاکەوەیس ناسراو بە جه‌بار پونگه‌ڵه‌یی، حوسێن عەبدوڵڵا محه‌مه‌د ساڵح ناسراو بە حوسێن دلکه‌یی، ره‌مه‌زان مسته‌فا که‌ریم ناسراو به ره‌مه‌زان مستەفا کەریم کانی مسته‌فایی، شه‌ریف سابیر که‌ریم حوسێن ناسراو به شه‌ریف کونه‌کۆتری، عه‌دنان عه‌لی محه‌مه‌د سەلیم(عه‌دنان که‌رکوکی) عه‌لائه‌دین عه‌بدولکه‌ریم محه‌مه‌د محێدین ناسراو بە دکتۆر عه‌لائه‌دین، عومه‌ر حه‌مه‌ئه‌مین ره‌زا ناسراو بە عومه‌ر باینجانی، فاتیح حه‌مه سه‌عید محه‌مه‌د، قادر حوسێن ئەحمەد مستەفا ناسراو بە قادر شاحه‌سه‌نی، نه‌جمه‌دین عوسمان قادر رەزا ناسراو به نه‌جمه‌دین که‌رکوکی، نه‌وزاد محه‌مه‌د ئه‌مین حه‌سه‌ن حوسێن ناسراو بە نه‌وزاد ته‌کێیی، نوره‌دین ره‌شید ناسر قادر ساڵه‌یی ناسراو بە نوری مەلەک، جه‌وهه‌ر حوسێن ئه‌حمه‌د قادر ناسراو بە جه‌وهه‌ر حسێن هه‌شه‌زینی، ئه‌وه‌یان به‌دیلگیرا و له هه‌یئه خاسه‌ی که‌رکوک فه‌رمانی له سێداره‌دانی بۆ ده‌رچوو. دواتر له رۆژی(10/5/1981) له زیندانی موسڵ له سێداره درا.
1985
- شه‌وی(16/17) تیپی(47)ی پیره‌مه‌گرون و بۆسه‌ی جاده‌ی مامۆستایان - مه‌جید به‌گ.
1987
- پێشمه‌رگه‌كانی تیپی(51) له‌سه‌رجاده‌ی قادر كه‌ره‌م - دوز، سه‌ربازێكیان به‌دیلگرت.
1988
- ژه‌هراویكردنی په‌نابه‌رانی كورد له توركیا.
1997
- "ی.ن.ك" به‌ئیجابی وه‌ڵامی نامه‌ی(6) حزب و رێكخراوی كوردستانی دایه‌وه كه له رۆژی(6/11) به مه‌به‌ستی به‌رقه‌راربوونی ئاشتی ئاراسته‌ی"ی.ن.ك" یان كردبوو.
1999
- له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا بڕیاردرا كه سه‌نته‌ری كۆمپیوته‌ری نه‌ته‌وه‌یی دابمه‌زرێ و به‌شی رۆژنامه‌نووسی له په‌یمانگای ته‌كنیكی سلێمانی بكرێته‌وه.
2007
- بەڕێز"مام جەلال" سەرۆک کۆمارى عێراق، بەسەردانێکى رەسمى گەیشتە سعودیە و لەلایەن شا عەبدوڵڵاوە پێشوازیلێکراو لە کۆنگرەى لوتکەى وڵاتانى ئۆپێکدا بەشداریکرد.
2007
- دواى ئەنجامدانى نەشتەرگەرییەکى سەرکەوتوو لەویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا، کۆسرەت رەسول عەلى جێگرى سەرۆکى هەرێمى کوردستان و جێگرى سکرتێرى گشتى"ی.ن.ک" لەڕێگەى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانییەوە گەڕایەوە هەرێمى کوردستان. لەڕێوڕەسمێکى فراوانى حکومى و حزبی و جەماوەریدا پێشوازیلێکرا.
بابەتی زیاتر