حهسهن ههڵهبجهیی
یادت بەخێر پایە گرنگ و لەسەرپێ خۆڕاگرەكەی شۆڕشی نوێی گەلی كوردستانی عێراق شەهیدی كەڵ و نەمر و دیار مامۆستا "جەمیل رەنجبەر"
بیرمە جاران ئەو جارانەی سەردەمی مانی وەفاو پاكی و رۆحی بێگەردی شۆڕشگێڕانەی"یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان" لە شاخ هەمیشە ئێزگەكەی دەنگی گەلی كوردستانی عێراق بەشیعرێكی شۆڕشگێڕانەی ئێوە ئێمەی گەنجانی ئەوساكەی ئەكردە دەروێشی شۆڕش و دڵسۆزی خەبات.
بیرمە حاكم كەمال و فەرهاد سەنگاوی زۆرجار بەشیعرێكی جوانی ئێوە وەك زاخاوی ئاڵتون كردن ئەهاتن زاخاوی دڵی ئێمەیان ئەدا كە تۆتێدا فەرمووبووت:
"خۆشەویستم گەر پرسیان كواهاوسەرت بڵێ رۆشت و نەیویست ببێت بەشۆستەتان تاپۆستاڵی رقی ئێوەی پیا تێپەڕێ."
ئالێرەوە وات لە ئێمەی گەنجان ئەكرد زیاتر و زیاتر و زیاتر بەرگی خاكی و رێگاكەی بەرەو هەورازی پێشمەرگانەمان خۆشبووێت یان ئەهاتی شاعیرانە پەلی گەنجەكانت ئەگرت هەتا نەچن لەجێگای خیانەتدابن و واتان ئەكرد وابن بەئارەقەی نێوچاوبژین بۆیە شیعرت بۆئەو فیتەرانەی نێوگەراجەكان ئەنووسی.
چوون ئەتزانی كە زۆربەیان بۆخۆشاردنەوە لە بەعس لەنێوگاز و رۆن و زەیتدا گیانیان غەرق بوو بۆیە ئەتۆش لەسەرزاری ئازیزەكەی ئەهاتیت و ئەتان فەرموو:
"ئازیزەكەم من ئەزانم ئەم رۆن و چەوری و رەشیەت بۆخۆشی من لەخۆتداوە"
وات لەئێمەی گەنجان ئەكرد لەجێی ئەوەی بێز لەكرێكاری و فیتەری بكەینەوە زیاتر و زیاتر و زیاتر هەژاران و رەنجدەرانمان لەدیدی تۆوە خۆشبووێت.
بابەتی زیاتر