1976
- دوژمن هێرشێکی بەرینی هێنایەسەر گوندی گەرەوانی ژیری(رواندوز) بۆ راگوێزانی جووتیاران، پێشمەرگەکان بەرەنگاریانبوونەوەو شەڕ پێنج کاتژمێرى خایاند و دوژمن بەشکاوی کشایەوە. زیانى دوژمن چل و پێنج سەرباز و ئەفسەر کوژران و شەست سەرباز و ئەفسەریش بریندارکران و دوانزە سەربازیش بەدیلگیران، پاش تێگەیاندن و ئامۆژگاری ئازادکران. دەستکەوتى هێزى پێشمەرگە حەفتا کڵاشینکۆف و چوار رەشاش و یەک گرینۆف و یەک دەزگای بێتەل بوو.
دوژمن تۆڵەی شکانی خۆی لە دانیشتوانی بێتاوان کردەوە و دوو هاووڵاتی جووتیاری گەرەوانی شەهید کرد کە خەریکی جووت بوون لە کێڵگەکانی خۆیاندا بەناوى"رەمەزان عەزیز، مستەفا عەزیز".
1976
- په‌ڕینه‌وه‌ی هێزی سێیه‌م له‌ وه‌جبه‌ی دووه‌می پێشمه‌رگه‌كانی"ی.ن.ك" له‌ سوریاوه‌ به‌سه‌رپه‌رشتی كاك نه‌وشیروان.
1987
- چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی پیلاتۆز گوندی"ئه‌رماوان"ی لای مه‌سیف سه‌ڵاحه‌دینیان بۆردومان كرد و له‌ ئه‌نجامدا پێنج هاووڵاتی شه‌هیدبوون.

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved