2006
- بەڕێز"مام جەلال" سەرۆک کۆمارى عێراق و مەحموود ئەحمەدى نەژاد لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەنووسى هاوبەشدا پەرەپێدانى پەیوەندییەکانى هەردوو وڵاتیان تەئکیدکردەوە.
1976
- دەستەیەک لە پێشمەرگەکان بەرەنگاری هێزێکی مەغاویر بوونەوە لە نزیک گوندی شاناخسێ(چوارتا) هێزە مغاویرەکە تاسەر بازگەی باسنێ راونرا.
1978
- کاتژمێر(6:45)ی سەرلەبەیانی فەوجێک سەرباز لەگەڵ(150) لە جاشەکانی خۆفرۆشان قالە فەرج و تەحسین شاوەیس و ئەحمەد عەزیز کاکی، هێرشیان هێنایەسەر مەفرەزەیەکی هـەرێمى(3) لەگوندی چنگیان(چوارتا) شەڕ لەکانی سەراج دەستیپێکرد و چوار کاتژمێری خایاند. زیانی دوژمن نەزانراوە و پێشمەرگەیەک بەسووکى برینداربوو.
1987
- سوپاسنامهی"معمر القزافي" بۆ ههڤاڵ"مام جهلال" لهبارهی وهرگێڕانی"الكتاب الاخضر" بۆ كوردی.
1989
- بهیاننامهی مهكتهبی سیاسی"ی.ن.ك" بهبۆنهی شههیدبوونی(2) تێكۆشهری "تنظيم الشيوعيين العراقيين" كه لهشهوی(29/11/1989)دا، بەدەمانچەی بێدەنگ کوژران.
بابەتی زیاتر