1976
- دەستەیەک لە پێشمەرگەکانى هەرێمى(4) لەسەرجادەی دۆڵ بێشک لە نێوان کارێزە – ماوەت(چوارتا) لە قافڵەیەکی سەربازیاندا.
1978
- مەفرەزەیەکی هـەرێمى(4) لەوکاتەدا هێزێکی دوژمن هاتبوو بۆ بەهێزکردنی سەربازگەی کارێزە(چوارتا) لە عەسردا چوونە سەریان و لێیاندان، زیانی دوژمن سێ سەرباز کوژران و(10) ئۆتومبێل پەکخران.
1978
- مەفرەزەیەکی هـەرێمى(8) سەیتەرەیەکیان لەنێوان گوندی چنارۆك – کۆیە دانا بۆ ماوەی یەک کاتژمێر و هەندێ هاووڵاتی عەرەبیان راگرت و دوای تێگەیاندنیان لە ئامانج و رێبازی شەڕ و سیاسەتی رەگەزپەرستانەی دوژمن ئازادیان کردن.
1981
- بۆ ماوه‌ی چوار شه‌و مۆسیقای شه‌هید كارزان به‌بۆنه‌ی هاتنی ساڵی نوێوه‌ له‌ هۆڵی شه‌هید شیهاب له‌ نێوزه‌نگ ئاهه‌نگیان سازكرد.
1987
- وه‌فدێكی سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی سه‌ردانی ناوچه‌ ئازادكراوه‌كانی كوردستانیان كرد و له‌ دۆڵی جافه‌تی له‌گه‌ڵ"م.س"ی "ی.ن.ك" كۆبوونه‌وه‌.
1997
- به‌ئاماده‌بوونی هه‌ڤاڵ"مام جه‌لال" له‌ سلێمانی و شاره‌كانی تری كوردستان، مه‌راسیمی چله‌ی شه‌هیدانی گه‌رده‌لولی تۆڵه‌ به‌ڕێوه‌چوو.
2006
- بەڕێز"مام جەلال" سەرۆک کۆمارى عێراق، کۆتایی بەسەردانە رەسمییەکەى بۆ کۆمارى ئیسلامى ئێران هێناو بەرلەگەڕانەوەشى چاوى بەسەرۆکى پەرلەمانى ئەو وڵاتە کەوت.
2007
- لەچوارچێوەى سەردانە رەسمییەکەیدا بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا بەڕێز"عومەر فەتاح" جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ دیک چینى جێگرى سەرۆکى ئەمریکادا کۆبوەوە.
2007
- هونەرمەندى شانۆکارى عێراقى بەناوبانگ"راسم ئەلجومەیلى" لە دیمەشقى پایتەختى سوریا کۆچی دوایی کرد و سەرۆک تاڵەبانى وێڕاى ئاراستەکردنى پرسەنامە بەبنەماڵەو دۆستان و ئازیزانى و ئەرکى گێڕانەوەى تەرمەکەى بۆ عێراق گرتەئەستۆ و بڕیاریشیدا مووچەى مانگانە بۆ بنەماڵەکەى تەرخان بکرێت.

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved