1979
- شەڕى نێوان بۆگد و کڵێسە لە دەشتی کۆیە، لەو شەڕەدا پێنج پێشمەرگە شەهید بوون و دوو پێشمەرگەش بەدیلگیران و دواتر لە سێدارەدران. قاسم فارس تاهیر غه‌فوری، فەرماندەی مەفرەزە خاسەی ژماره(57)ی ئیستخبارات و دواتر سه‌رۆک جاشی فه‌وجی ژماره(85)ی جاشه سووکه‌کان بەهاوبەشی هێزێکی گەورەی سەربازی رژێم له ڕێکەوتی(5/12/1979) له شه‌ڕێکدا له نزیک گوندی کڵێسەی سه‌ر به شارۆچکه‌ی کۆیه پێنج پێشمەرگەی هەرێمی(2)ی "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان" شەهید دەکەن بەمناوانە(ئەحمەد مەحمود ئەحمەد شەریف 1957/ سلێمانی، خەلیل عەبدوڵڵا فەتحوڵڵا عەبدوڵڵا 1961/ موغاغ، عەبدوڵڵا محەمەد نادر، کامیل عەبدوڵڵا فەتحوڵڵا عەبدوڵڵا 1963/ موغاغ، ناسیح عەزیز، هەروەها ئیبراهیم شێخ مه‌حمود محه‌مه‌د عەبدولڕەحمان ناسراو به‌دکتۆر رێباز برای شه‌هید شه‌ماڵی باخ و جه‌لال مەحمود ئەحمەد محەمەد سورداشی، بەدیلگیران و راده‌ستی هەیئە خاسەی کەرکوک کران، تا لەڕۆژی(16/6/1980) لەوێ بڕیاری لە سێدارەدانیان دەدرێت و دەگوازرێنەوە بۆ بەشی سێدارەی زیندانی موسڵ، دواتر دکتۆر رێباز له شه‌وی(13/11/1980) له سێداره‌درا و جەلال مەحمود ئەحمەد سورداشی لە بەرەبەیانی رۆژی(26/5/1981) لە سەربازگەی غەزلانی شاری موسڵ گولەباران کرا.
1980
- یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی نووسه‌رانی كوردستان و ده‌رچوونی به‌یانی ره‌سمی دامه‌زراندن له شاخ.
1987
- پێشمه‌رگه‌كانی كۆمیته‌ی شێخان و بۆسه‌ی جاده‌ی سواره‌تووكه و سه‌رسه‌نگ.
1987
- تیپی(55) ی قه‌ره‌داغ چوونه ناوشاری سلێمانی و(13) خۆفرۆشیان به‌دیلگرت.
1987
- كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی لیژنه‌ی باڵای یه‌كێتی - پارتی له‌ڕۆژانی(5/6)و ده‌رچوونی به‌لاغی كۆتایی.
1991
- مانگرتنی پێنج لاوی شاری سلێمانی له‌به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و پاشان مانگرتنی گه‌وره و سه‌رتاسه‌ری كوردستانی گرته‌وه.
1995
- رژێم(100) خێزانی كوردی له ئاڵتوون كۆپری ده‌ركرد.
1996
- پێكهێنانی هاوپه‌یمانی دیموكراتی كوردستان كه پێكهاتبوون له‌م حزبانه"ی.ن.ك، حسك، پارتی پارێزگاران، زه‌حمه‌تكێشان، بزوتنه‌وه‌ی دیموكراسیخوازان."
1997
- بیست هەزار سەربازى تورک شانبەشانى چەند هەزار چەکدارى"پ.د.ک" هێرشێکیان بەتایبەتى لەناوچەى خواکوڕک دەستپێکرد.
1997
- بۆ یەکەمجار بەرهەمى یەکەم پاڵێوگەى نەوت لەهەرێمى کوردستان هاتەدى کە لە(23/10/1997) پاڵێوگەکە خرابووەگەڕ.
2006
- مەکتەبی سیاسی"ی.ن.ک"و"پ.د.ک" درێژەیان بەکۆبوونەوەکانیاندا و چەند راسپاردەیەکیشیان پەسەندکرد بۆ بەهێزکردنى رۆڵى کورد لە دامەزراوەکانى حکومەتى عێراقدا.
2006
- بەڕێز"نەوشیروان مستەفا" دەستى لەپۆستى جێگرى سکرتێرى گشتى"ی.ن.ک"و مەکتەبی سیاسی کێشایەوە و بڕیاریدا خۆى بۆ سەرپەرشتیکردنى دامەزراوەیەکى توێژینەوە تەرخان بکات.
بابەتی زیاتر