1977
- دوژمن هێزێکی بەربڵاوی بردەسەر ناوچەی قەرەداغ و هەموو ناوچەکەی گرت، لەم هێرشەدا و لەچەند لایەکەوە رووبەڕووی پێشمەرگە پاڵەوانەکانی هەرێمى(5) بوونەوە و زیانەکانی دوژمن نەزانراوە. زیانی پێشمەرگەکان بەیان خالید - پۆڵا(سلێمانی) رابەری سیاسی کەرتى قەرەداغ دەستگیرکرا، ئەم هاووڵاتییە بێتاوانانەش شەهیدکران:
ئیبراهیم عەلی حاجی ئەمین(گەرمیان) حەمە ساڵح حەمە حاجی عەزیز(گەرمیان) ئاسکە حسێن - کەیبانو- سێوسێنان(قەرەداغ) سەڵاح ساڵح مەحمود - چرچە قەڵا(گەرمیان) حەسەن ئەحمەد - باخچە(شارەزوور).
1985
- تیپی(37)ی شارباژێڕ و شكانی په‌لاماری دوژمن بۆسه‌ر شاخی گمۆ.
1987
- (10/11) تیپه‌كانی(51)ی گه‌رمیان و(59)ی حه‌مرین، له‌ناو شارۆچكه‌ی قادر كه‌ره‌م په‌لاماری باره‌گای ئیستخبارات و پۆلیسیاندا.
1987
- تیپه‌كانی(91)ی سه‌فین و(85)ی به‌ڕانه‌تی و گرتنی فه‌وجێكی سووك له‌ سه‌ڵاحه‌دین و كوژرانی(4) جاش و به‌دیلگرتنی(22)ی تر.
1987
- به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی برا ئێزدییه‌كانه‌وه‌ مه‌كته‌بی سیاسی بڕیاری ئازادكردنی چه‌ند دیلێكی ئێزدیدا كه ‌له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه‌ گیرابوون.
1993
- شاعیرى ناودار"شێرکۆ بێکەس" لە پۆستى وەزیرى رۆشنبیرى دەستى لەکارکێشایەوە.
2006
- لەسەر بانگهێشتى مەکتەبی سیاسی"ی.ن.ک" وەفدێکى سیاسی و رووناکبیریى ئوردن گەیشتە سلێمانى کە ژمارەیەک پەرلەمانتار و هەڵسوراوى بوارى سەندیکایی و مافى مرۆڤ و رۆژنامەنووس پێکهاتبوو.
2006
- هاوکات لەگەڵ گەیشتنى حوسنى موبارەکى سەرۆکى میسر بۆ ئەڵمانیا، ناوەندى چاک خۆپیشاندانێکى هێمنانەیان بۆ بەردەم ئۆفیسى راوێژکارى ئەڵمانیا رێکخست بەمەبەستى وریاکردنەوەى حکومەتى میسر لەبارەى(18) پاکیزە ئەنفالکراوەکەى کورد، نامەیەکیان ئاراستەى سەرۆکى میسر کرد.
2007
- سەرۆک تاڵەبانى لەبەغدا، پێشوازیکرد لەباڵیۆزانى وڵاتانى یەکێتى ئەوروپا و باڵیۆزى تورکیا لەعێراق.

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved