1977 سەرنجى لێ بدرێ
- چەند مەفرەزەیەکی هەرێمى(7) چوونەناو شاری چۆمان لەدائیرەی ئەمن و پۆلیسی چۆمانیاندا و بۆسەی جاشەکانی خۆفرۆش تەها مامەند ویلزیان شکاند، لەو شەڕەدا حاجی رەسوڵ(وەلزی) برینداربوو، دوو جاش کوژران و(5) دیکەش برینداربوون لەگەڵ کوژرانى یەک سەرباز و کوژرانى ئەمنێک.
1977
- مەفرەزەیەکی هەرێمى(5) چوونەسەر هێزێکی دوژمن لە گوندی تەکێی(قەرەداغ) بەئاڕبیجی و چەکی تر لێیاندان، زیانی دوژمن یەک ئەفسەر کوژرا و یەکێکیتریش برینداربوو لەگەڵ کوژرانى بیست سەربازدا.
1977
- دەستەیەک پێشمەرگە لە گوندی کانی سوور(کۆیە) تووشی هەندێک لە جاشەکانی قیادە مۆقەتە بوون، شەڕ دامەزرا(3) جاش لەناویان مەجید هەیبەت، ع. خدر خۆشناو، محەمەد، کوژران، زیانی هێزى پێشمەرگە شەهیدبوونى نامیق نادر(تاڵەبانی کۆیە) بوو، پێشمەرگەیەکیش بەسووکى برینداربوو. دەستکەوتى هێزى پێشمەرگە(٣) کڵاشینکۆف بوو.
1993
- کاتژمێر(10)ی سهرلهبهیانی تهقینهوهیهكی گهوره له بینای رێكخراوی هاندیكاپ ئینتهرناسیوناڵ له سلێمانی روویدا، بووههۆی كوژرانی(2) هاووڵاتی و برینداربوونی(6) هاووڵاتی تر.
1993
- جهماوهری سلێمانی بۆ ناڕهزایی دهربڕین له دژی شهڕ و پێكدادانی"پارتی و حسك" لهناو شاری سلێمانی، رێپێوانێكی ئاشتیانهیان بهرهو بهردهركی سهراو پارێزگا رێكخست و لهلایهن چهند كهسێكی نهناسراوهوه تهقهیان لێكراو چهند هاووڵاتییهك برینداربوون.
1998
- کۆچى دوایی سیاسەتمەدارى ناسراو"هەمزە عەبدوڵڵا" (1915-1998 ).
2006
- لەپەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا لەنێوان سەرۆک"مام جەلال"و سەرۆک بوش-دا، سەرۆکى ئەمریکا سەرۆک تاڵەبانى دڵنیایکردەوە کە لەداڕشتنى ستراتیژیی نوێدا بڕیارى شتێک نادات کە دژ بە بەرژەوەندی کوردبێت و پاشەکشە لە ئامانجى عێراقى دیموکرات و فیدراڵى نییە.
2006
- لەنامەیەکدا بۆ سەرۆک تاڵەبانى، د. ئیسماعیل هەنیەى سەرۆک وەزیرانى دەسەڵاتى فەلەستین، داواى لێبووردنى لەگەلى کورد و سەرکردایەتییەکەى کرد لەپاى ئەو قسانەى لەمانگى پێشوودا دەرهەق بەپێشمەرگە کردبوونى و رایگەیاندبوو کە ئەوە هەڵەیەکى بێ مەبەست بووە.
2007
- لەنووسینگەى تایبەتى سەرۆک تاڵەبانى لە بەغدا، سەرکردە و نوێنەرانى لایەنەکانى رێککەوتنى چوارقۆڵى کۆبوونەوە بۆ بەدواداچوونى مەسەلە بنەڕەتییەکان لەسەر ئاستى سیاسیی و ئەمنی لەوڵاتدا.
بابەتی زیاتر