1976
- ف 3 ل 32 هێرشێکی دڕندانەی هێنایەسەر دێهاتەکانی مەنگوڕایەتی(قەڵادزە) بۆ گرتن و راگوێزانی خێزانی پێشمەرگە و جووتیارانی ناوچەکە، دەستەکانی پێشمەرگە لێیان راپەڕین و شەڕ پێنج کاتژمێری خایاند، دوژمن تاسەر بازگەی سەنگەسەر راونرا و(30) سەرباز و ئەفسەر کوژران دوانزە لاشەیان لە مەیدانی شەڕدا بەجێمان و بیست سەربازیش بریندارکران، دەستکەوتى هێزى پێشمەرگە(12) کڵاشینکۆف و(1) قەناسەو(1) ئاڕبیجی و(7) دەزگای بێتەل و چەند گولە تۆپێکی هاوەن. زیانی گیانى هێزى پێشمەرگە، فایەق مستەفا(قەڵادزە)و سەید حەسەن (ئەرکی - قەڵادزە) شەهیدبوون.
1976
- ف 1 ل 32 هێرشی هێنایەسەر گوندەکانی مامەش(قەڵادزە) بۆگرتنی خێزانی پێشمەرگەکان و دوورخستنەوەیان بۆ خواروی عێراق. پێشمەرگەکان لەگوندی دیلومیتکان بەرەنگاریان بوونەوە، شەڕ هەشت کاتژمێری خایاند و(15) سەرباز کوژران و لاشەی یەکێکیان بەجێمابوو. (14) سەربازیتریشیان لێ بریندارکرا و(2) سەرباز و ئەفسەرێکیش بەدیلگیران و پاش روونکردنەوەى سیاسەتى شۆڕش و"یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان" ئازادکران، دەستکەوتى هێزى پێشمەرگە(3) کڵاشینکۆف و(1) بێتەل و هەندێک کەلوپەلی تر بوو، لەو شەڕە نابەرامبەرەدا پێشمەرگەیەک بەسووکى برینداربوو.
1977
- مه‌كته‌بی سیاسی، پشتیوانی خۆی بۆ گه‌لی فه‌له‌ستین دەربڕی و ئیدانەی ئەو سه‌ردانەی ساداتی کرد بۆ ئیسرائیل.
1987
- شه‌وی(13/14) تیپی(55)ی قه‌ره‌داغ و(17)ی زمناكۆ له ئۆردوگای قه‌ره‌گۆل(6) جاشیان به‌دیلگرت.
1991
- وتاری هه‌ڤاڵ"مام جه‌لال" به‌بۆنه‌ی شكاندنی مانگرتنه‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر.
1991
- کاتژمێر(1)ی نیوه‌ڕۆ كۆتا رۆژی مانگرتووه‌كانی شاری سلێمانی بوو.
1992
- كۆڵۆنێڵ یۆنگ، سه‌ركرده‌ی مه‌كته‌بی رێكخستنی هێزه هاوپه‌یمانه‌كان و نوێنه‌رێكی حكومه‌تی توركی سه‌ردانی ھەرێمی كوردستانیان كرد.
2003
- دەستگیرکردنى سەدام-ى دیکتاتۆر راگەیەنرا.
بابەتی زیاتر