1976
- دوژمن هێرشێکی فراوانی هێنایەسەر دۆڵی باڵەیان(چۆمان) بۆگرتن و راگوێزانی خێزانی جووتیارانی ناوچەکە، پێشمەرگەکان لەنزیک گوندی وەلزی لێیان راپەڕین، شەڕ(10) کاتژمێری خایاند، دوژمن بەسەرشۆڕی گەڕایەوەسەر بازگەی چۆمان(70) سەرباز و ئەفسەر کوژران(34) لاشەیان لە مەیدانی شەڕدا لێ بەجێما لەوانە لاشەی نەقیب سەعید، نەقیب ناسر، ملازم ئیسماعیل حەسەن حەمدانی(50) سەرباز و ئەفسەر بریندارکران(3) سەرباز دیلکران، دوای تێگەیاندن و ئامۆژگاری ئازادکران.
دەستکەوتى هێزى پێشمەرگە(36) کڵاشینکۆف و(5) رەشاش(1) تۆپی هاوەنی گری(2/1) دەزگای بێتەل - هەندێک کەلوپەلی تر(3) پێشمەرگە برینداربوون، دوژمن دووجار هێرشی هێنا بۆ هەڵگرتنەوە و گواستنەوەی لاشەی کوژراوەکانی، بەڵام هەردوو جارەکە شکێنرا، فەرماندەی هێزى پێشمەرگەى کوردستان لەناوچەکە بەنووسین ئامر لیوای سەربازگەی قەسرێی ئاگادارکرد کە بەیارمەتی خەڵکی ناوچەکە بێن بۆبردنەوەی لاشەی کوژراوەکانیان.
1985
- گولهبارانكردنی(3) لاوی رۆشنبیری رێكخراوی سلێمانی كۆمهڵه، لهبهردهم ئامادەیی رۆشنبیر ئهوانیش شههیدان "ئارام، سهردار، هیوا" بوون.
1987
- دوژمن بهپاڵپشتی(12) تانك و سێ كۆپتهر هێرشی هێنایهسهر سنووری تیپی(23)ی سورداش، لە ئەنجامدا تێكشكێنراو دهیان كوژراوی لێ بهجێما.
1994
- شهوی(16/17) له ناحیهی سیروان بارهگای رێكخستنی"ی.ن.ك" یان به TNT تهقاندهوه.
2006
- بەڕێز"مام جەلال" سەرۆک کۆمارى عێراق، لەبەغدا پێشوازیکرد لەتۆنى بلێر سەرۆک وەزیرانى بریتانیا و لەپاش کۆبوونەوەیان لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەنووسیدا سوپاسى گەل و حکومەتى بریتانیاى کرد لەپاى پشتگیریکردنیان لەگەلى عێراق لەئێستاو رابردوودا و سەرۆک وەزیرانیش پشتیوانى بۆ گەلى عێراق دووپاتکردەوە تارزگاربوون لەو مەینەتییەى تێیدایە.
2007
- لەبارەگاى سەرۆک تاڵەبانى لەبەغدا ئەندامانى ئەنجومەنى سەرۆکایەتى لەگەڵ دیڤید ملیباند وەزیرى دەرەوەى بریتانیا کۆبوونەوە.
بابەتی زیاتر