1976
- دوژمن ویستی کەڵك لە هەڵویستی مرۆڤانەی پێشمەرگە وەربگرێ، بەناوی گواستنەوەی لاشەی کوژراوەکانی دۆڵی باڵەیان هێرشێکی گەورەی هێنایەوەسەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە و بەرگرییەکی سەخت لە سەنگەرەکان کرا و زیاتر لەڕۆژی پێشوو تێکشکێنکرا، زیانى دوژمن(35) سەرباز کوژران و(20)ى تریش بریندارکران. لاشەی کوژراوەکان بەخەڵکی ناوچەکە نێردرایەوە بۆ دوژمن.
1977
- مەفرەزەیەکی هەرێمى(1) چوونەناو ئۆردوگای زۆرەملێی شانەدەری(هەڵەبجە) سەنگەرێکی جاشەکانیان گولەباران کرد، زیانی دوژمن دوو ماتۆڕی ئاو سووتێنران.
1983
- تهقینهوهی مینێك لهژێر ئۆتۆمبێلی پێشمهرگهكان له گوندى قوڕەبەرازە بووەهۆى شههیدبوونی(9) پێشمهرگه، بەرپرسی کەرتی رێکخستنی شەقڵاوە و چەند ئەندام کەرت و کادیر و پێشمەرگەی ئەو کەرتەى تیابوو.
(بەرپرسی کەرتی ڕێکخستنی شەقڵاوە، چەند ئەندام کەرت، کادیر و پێشمەرگەی ئەو کەرتە شەهید بوون. ناوی گوندەکەش قۆڕەبەرازە-یە).
1987
- شهوی(17/18) چالاكی تیپی(21)ی كهركوك لهناو سنووری پشتێنهی ئاسایشی كهركوك(5) جاشیان بهدیلگرت.
1993
- راگەیاندنى هاوبەش"رێککەوتنى ستراتیژیی" لەنێوان"ی.ن.ک"و"پ.د.ک" و رۆژى(20/12) لەلایەن بەڕێزان"مام جەلال و مەسعود بارزانى"یەوە دوایی شێوەى ئیمزا کرا.
1994
- سەرەڕاى ئاگربڕ(3-4) هەزار چەکدارى پارتى هەڵیانکوتایەسەر شەقڵاوە و دواى سێ رۆژ شەڕ داگیریان کرد.
2006
- هەردوو سەرۆک تاڵەبانى و بارزانى لە بەغدا لەگەڵ تۆنى بلێر-ى سەرۆک وەزیرانى بریتانیا کۆبوونەوەو تێیدا پشتگیریی و پشتیوانیى خۆیان بۆپێکهێنانى بەرەیەکى دیموکراتیى میانڕەو لە عێراقدا دەربڕى و کۆنگرەى ئەستانبوڵیشیان بەهەوڵێک بۆ نانەوەى ناکۆکى تایفى لەعێراق وەسفکرد.
2006
- مەکتەبی سیاسی"ی.ن.ک" رێککەوتننامەى هاریکاریی لەگەڵ هەردوو حزبی چەپی دیموکرات و ریسالەى ئوردنى ئیمزا کرد.
بابەتی زیاتر