یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان
مەکتەبی ڕاگەیاندن و هۆشیاری
بۆردی هۆشیاری
چالاکی
ئەرشیف و مێژوو
ڕۆژمێرى ڕووداوە مێژووییەکانى (ی.ن.ک)
چاوپێکەوتننەکان
سەروەرییەکان
یادى شەهیدان
ئەلبوومى تێکۆشەران
دۆکیۆمێنتارى
بیروڕا
توێژینەوە
کتێبخانە
میدیا
چەمکناسی
هۆشیاری حیزبی
سەرەکی
چالاکی
دیدار و کۆبونەوەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە بەغداد
2024-12-22
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە بەغدا کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا دوایین رووداو و پێشهاتەکانی عیراق و ناوچەکە گفتوگۆیان لەبارەوەکرا، جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکان و یەکخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان بۆ دوورخستنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە لە عیراق و هەرێمی کوردستان کرایەوە.
لەدرێژەی کۆبوونەوەکەدا پابەندبوونی حکومەت بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بەشێوەیەکی یەکسان و دادپەروەرانەوە بۆ سەرجەم هاووڵاتییان دووپاتکرایەوە.
کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و کاریگەرییە نەرێنییەکانی لەسەر ژیان و گوزەرانی خەڵک تەوەرێکیتری کۆبوونەوەکە بوو و لەوبارەیەوە سەرۆک بافڵ رایگەیاند، یەکێتی لەگەڵ بڕیارەکانی دادگای فیدراڵیدایە بۆ تەوتینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان. داواشی لە سەرۆک وەزیران کرد وەک هەمیشە هاوکار و پشتیوان بێت بۆ پارێزگاریکردن لە ماف و شایستەداراییەکانی خەڵکی کوردستان و رێگری لە بەسیاسیکردنی ئەم پرسە نیشتمانییە بکرێت.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا خێراترکردنی هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای هاوبەشیی راستەقینە و هێنانەکایەی حوکمڕانییەکی خزمەتگوزار و دادپەروەر جەختیلێکرایەوە و لەو رووەشەوە سەرۆک بافڵ ئاماژەی بەوەکرد، هەڵوێستی ئێمە سەبارەت بە پرسی حکومەتی نوێ روونە و دەمانەوێت یەکسانی و دادپەروەری بنەمای حکومەتی داهاتووبێت، دوور لە جیاکاری خزمەتی هەموو لایەک بکات، ئامانجەکەی بەهێزترکردنی کوردستان بێت و توانای چارەسەکردنی کێشەکانی پەیوەست بە ژیانی خەڵکی هەبێت.
سەرۆک بافڵ و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق لە بەغدا کۆبوونەوە
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق لە بەغدا کۆبوونەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا دۆخی گشتیی عیراق، شایستەداراییەكان و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و جەخت لە كۆتاییهێنان و چارەسەری یەكجارەكی كێشەكان كرایەوە.
لە درێژەی كۆبوونەوەكەدا جەخت لە پابەندبوون بە بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی، سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری و هەماهەنگیی نێوان سەرجەم دامەزراوە یاساییەكان كرایەوە بەئامانجی پاراستنی سەقامگیری و مافەكانی سەرجەم نەتەوە و پێكهاتەكانی وڵات و سەرخستنی بەرنامەی خزمەتگوزاریی حكومەت.
سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی رۆڵی دەسەڵاتی دادوەریی عیراقی كرد كە هەمیشە بڕیارەكانی لە چوارچێوەی دەستوور و لەخزمەت مافەكانی خەڵكدایە بەتایبەت بڕیارەكانی پەیوەست مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانەوە. داواشیكرد، وەك هەمیشە هاوكار و پشتیوانبن بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكان و پابەندكردنی هەموو لایەك تاوەكو چیتر مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان نەبنە قوربانیی ململانێ سیاسییەكان و مافەكانیان پارێزراو بێت.
سەرۆک بافڵ لەگەڵ سەرۆكی حزبی تەقەدوم کۆبووەوە
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی حزبی تەقەدوم لە بەغدا کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە نزار ئامێدی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوو، یەکخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەتایبەت ناکۆکییەکانی پەیوەست بە پرسی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان گفتوگۆی لەبارەوەکرا و هەردوولا جەختیان لە پابەندبوون بە دەستوور و پاراستنی مافەکانی هەموو لایەک کردەوە.
لەدرێژەی کۆبوونەوەکەدا دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەت سووریا هەڵسەنگێندرا و داواکرا هەموو لایەنەکان بە ستراتیژێکی نیشتمانیی هاوبەشەوە کار بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عیراق بکەن و نەهێڵن گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە کاریگەریی لەسەر عیراق و ژیانی خەڵکەکەی دروستبکات.
سەرۆک بافڵ لەگەڵ ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیون کۆبووەوە
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و رەیان كلدانی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیون لە ماڵی مام لە بەغدا کۆبوونەوە.
لەکۆبوونەوەکەدا مووچەی فەرمانبەران و شایستەداراییەکانی هەرێمی کوردستان، دۆخی سیاسیی عیراق و ناوچەکە گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکان و دوورخستنەوەی وڵات لە ململانێکان کرایەوە.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە هەوڵەکانی یەکێتی کرد بۆ چارەسەرکردنی پرسی مووچەی فەرمانبەران و رایگەیاند، هەوڵی ئێمە بۆ پاراستنی ژیانی خەڵک و مافەکانیان بووە، پێویستە قووتی خەڵک لە ململانێ سیاسییەکان دووربخرێتەوە و مافەکانیان پارێزراوبێت، بۆ ئەمەش داوای پابەندیمان لە هەموو لایەک کردووە و پێویستە چارەسەرێکی هەمیشەیی بۆ ئەم پرسە بدۆزرێتەوە.
دۆخی ناوچەکە و گۆڕانکارییەکانی سووریا تەوەرێکیتری کۆبوونەوەکە بوون و لەوبارەیەوە هەردوولا جەختیان لە پاراستنی مافەکانی سەرجەم پێکهاتەکانی سووریا کردەوە لەچوارچێوەی وڵاتێکی سەقامگیر و دادپەروەردا.
لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ داوایکرد، هەموو لایەنەکان بە یەکدەنگی و گوتارێکی نیشتمانییەوە رووبەڕووی مەترسییەکان ببنەوە و هەوڵ بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی وڵات بدەن تاوەکو خاکەکەمان نەبێتە جێگەیەک بۆ یەکلاکردنەوەی ململانێ هەرێمییەکان.
سەرۆک بافڵ: پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانیی خزمەتگوزار و دادپەروەر
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەماڵی مام لە بەغدا پێشوازی لە محەمەد ئەلحسان، نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا کە نزار ئامێدی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوو، سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی رۆڵی نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانی لە پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە و لێکنزیککردنەوەی لایەنەکان لەپێناوی هێنانەدی ئامانجە باڵاکان بەرزنرخاند و رایگەیاند، یەکێتی بە بایەخەوە لە رۆڵ و پێگەی ئێوە دەڕوانێت و بەدڵنیاییەوە هاوکار و پشتیوان دەبێت لە چوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵا و نیشتمانییەکاندا.
دۆخی گشتیی عیراق و پێشهاتەکانی سووریا تەوەرێکیتری کۆبوونەوەکە بوون و هەردوولا جەختیان لە چارەسەری ئاشتییانەی کێشەکان و دوورکەوتنەوە لە بژاردەی شەڕ کردەوە. داواشیانکرد، هەموو لایەک بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن و رێگریی لە تەشەنەسەندنی ئاڵۆزییەکان بکەن بەتایبەت پاراستنی سەقامگیریی عیراق و دوورخستنەوەی لە ململانێکان.
لەدرێژەی کۆبوونەوەکەدا پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان و مووچە و شایستەداراییەکانی خەڵکی کوردستان تاوتوێکران و لەوبارەیەوە سەرۆک بافڵ ئاماژەی بەوەکرد، جەخت لە هەڵوێستەکانی رابردوومان دەکەینەوە سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانیی خزمەتگوزار و دادپەروەر، حکومەتێک دوور لە جیاکاری خزمەتی هەموو لایەک بکات و هەوڵەکانی لەپێناوی گەشەسەندنی کوردستان و داهاتوویەکی سەقامگیرتردا بێت.
لەبارەی پرسی مووچەشەوە، سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی داوای لە نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد هاوشانی لایەنە سیاسییەکان، هاوکار و پشتیوانبێت بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی ریشەیی، پاراستنی مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و بەکارنەهێنانی شایستەداراییەکانیان لەپێناوی بەرژەوەندییە سیاسییەکاندا.
بابەتی زیاتر
سێ بەرهەمی نوێی بۆردی هۆشیاری ناسێنران
سیمیناری ناساندنی سێ کتێبی بۆردی هۆشیاری لەمەڵبەندی گەرمیان بەڕێوەچوو
بۆردی هۆشیاری بە سەدان ناونیشان بەشداری دەکات