1976
- دەستەیەک لە پێشمەرگەکان لە نزیک گوندی بێتواتە(رانیە) لە ئۆتومبێلێکی سەربازیاندا(10) سەرباز کوژران و(1) نائیب زابت دەستگیرکرا. پاش تێگەیاندن و ئامۆژگاری ئازادکرا. دەستکەوتى هێزى پێشمەرگە(10) کڵاشینکۆف بوو.
1977
- مەفرەزەیەکی هەرێمى(1) دەستیگرت بەسەر ئۆتومبێلێکى سەربازیدا، دوژمن هێرشێکی فراوانی بردەسەر مەفرەزەکە لە گوندەکانی مالومە و گوڵەخان و ریشێن(هەڵەبجە) دوای شەڕێکی کەموێنە دوژمنیان راونایەوە بۆ مۆڵگاکەى خۆی. دەستکەوتى مەفرەزەکە چوار کڵاشینکۆف و هەندێ بەتانی و کەلوپەلی تر بوو.
1977
- جاشەکانی خۆفرۆش قالە فەرەج گەمارۆی چەند پێشمەرگەیەکیاندا لە گوندی شەوگیر(کۆیە) سێ جاش کوژران و دوو جاشیش بریندارکران زیانی گیانى پێشمەرگەکانیش، شەهیدبوونى پێشمەرگەیەک بوو بەناوى"تۆفیق عەلی بایز".
1982
- پێشمه‌رگه‌یه‌كی"ی.ن.ك" دوو ئۆتومبێلی سه‌ربازی له "المدينة الثورة - بغداد" سووتاند.
1985
- تیپی(61)ی كۆڕش له‌سه‌رجاده‌ی بهردهقڵیش نزیك گوندی به‌لك، كاتژمێر(4)ی دوانیوەڕۆ، بۆسه‌یه‌كیان دانا‌و(7) جاشیان كوشت.
1986
- تیپه‌كانی(93)ی كۆیه و(87)ی قه‌ره‌چوغ و(86)ی ده‌شتی هه‌ولێر و(99)ی بتوێن، تەپڵی سەرکەوتنیان لەناو هه‌موو رهبایەكانی جاده‌ی"كۆیه - ته‌قته‌ق" لێدا.
1994
- شه‌وی(22/23) پارتی(3) گوله هاوه‌نی نا به‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی"ی.ن.ك"ه‌وه له‌ناوشاری هه‌ولێر كه بووه‌هۆی برینداربوونی پێشمه‌رگه‌یه‌ك.
1994
- (22/23) پارتی، دوای چه‌ند رۆژ شه‌ڕ و په‌لاماردان بۆسه‌ر باره‌گاكانی"ی.ن.ك" له شه‌قڵاوه، هێزه‌كانی"ی.ن.ك" ده‌ستیان به‌كشانه‌وه كرد و پارتی كه‌وتنه تاڵانكردنی باره‌گاكان به‌تایبه‌تی ماڵی هەڤاڵ"مام جه‌لال".
1995
هێلیكۆپته‌رێكی حكومه‌تی به‌عسی دیكتاتۆر له جۆری"ئیرویك" به‌دوو سه‌رنشینه‌وه خۆی ته‌سلیم به‌هێزه‌كانی"ی.ن.ك" كرد له شاری هه‌ولێر.
2006
- بەئامادەبوونى سەرۆک تاڵەبانى و سەرۆک و سکرتێر و نوێنەرانى حزبە کوردستانییەکان و بنەماڵەى حەفید و ژمارەیەکى زۆر لە رووناکبیران لەهۆڵى راپەڕینى زانکۆى سلێمانى یادى پەنجاهەمین ساڵڕۆژى کۆچى دوایی مەلیک مەحموودى حەفید بەرزراگیرا و پارکێکیش لەبنارى گۆیژە کرایەوە، رێوڕەسمى یادەکەش سێ رۆژى خایاند.
بابەتی زیاتر