1977
- دوژمن هێرشی هێنایەسەر هێزى پێشمەرگە لەگوندی کانی خان(پێنجوێن) پێشمەرگەکان بەرەنگاریانبوونەوە و شەڕ(٦) کاتژمێری خایاند(39) سەرباز لە دوژمن کوژران و بریندارکران. دەستکەوتى هێزى پێشمەرگە یەک کڵاشینکۆف بوو، زیانی گیانى پێشمەرگەیەک شەهید بوو بەناوى محەمەد حەسەن، دانیشتووى(دەربەندیخان).
1977
- دەستەیەک پێشمەرگە هەڵیانکووتایەسەر گازینۆی شارەوانی لەناوشاری هەڵەبجە کە هەندێک جاسووس و پیاوخراپی تێدابوو، جاسووسێک کوژرا و پۆلیسێکیش دەستگیرکرا و پاش ئامۆژگاری ئازادکرا.
1980
- شه‌وی(23/24) له دوای ته‌مێكردنی كۆمه‌ڵێ جاش له‌ناوشاری سلێمانی، فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه‌ی كه‌رتی شه‌هید سه‌ڵاحی موهه‌ندیس"كه‌مالی حاجی محه‌مه‌د" شه‌هید ده‌بێت.
1987
- رۆژانی(24-26) به‌ستنی كۆنگره‌ی"نصرة الشعب العراقى" له تاران به به‌شداریی وه‌فدی حزبه كوردستانییه‌كان.
1992
- دامه‌زراندنی كۆلێژی سه‌ربازی قه‌ڵاچوالان به‌پێی بڕیاری مه‌كته‌بی سیاسی"ی.ن.ك".
1994
- هێزه‌كانی سوپای بارزان له ناوچه‌ی چۆمان هێرشیان كرده‌سه‌ر هێزه‌كانی"ی.ن.ك"و له ئه‌نجامدا "ه.پ.ك" لێیاندان و توانیان"دار السلام"یش كۆنترۆڵ بكه‌ن.
1994
- هێرشێكی سه‌رنه‌كه‌وتوانه‌ی دوو لیوای تایبه‌تی پارتی بۆسه‌ر كه‌سنه‌زان و ده‌یان كوژراوی لێ به‌جێما.
1994
- (53) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به‌شه‌ڕی ناوخۆ و هه‌وڵدان بۆ راگرتنی ئه‌و شه‌ڕه له‌ناو ته‌لاری په‌رله‌ماندا مانیان گرت.
1995
- له قه‌ڵاچوالان كۆلێژی سه‌ربازی ئاهه‌نگی خولی دووه‌می"خولی شه‌هید مولازم سه‌ید كه‌ریم"ی گێڕا.
2007
- بەبۆنەى هاتنى جەژنى سەرى ساڵ و لە دایکبوونى حەزرەتى مەسیح بەڕێز"مام جەلال" سەرۆک کۆمارى عێراق و مەسعود بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان پیرۆزباییان ئاراستەى مەسیحییەکان و تێکڕاى هاووڵاتیانى عێراق کرد.
2007
- لەهاوینەهەوارى دوکان بەڕێزان"مام جەلال" سەرۆک کۆمارى عێراق و"مەسعود بارزانى" سەرۆکى هەرێمى کوردستان و د. تاریق هاشمى جێگرى سەرۆک کۆمارى عێراق یاداشتێکى لێکتێگەیشتنیان لەنێوان"ی.ن.ک"و"پ.د.ک" و حزبی ئیسلامى عێراق ئیمزا کرد.
بابەتی زیاتر