ئەمڕۆ ٢٤ / ١٢ / ٢٠٢٤ عیماد ئەحمەد  لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری پێشوازی لە د . ئیبتسام ئیسماعیل سەرۆک و ئەندامانی بنکەی رووناکبیری گەلاوێژ کرد .
لەدیدارێکدا بەبایەخەوە دووپات لە  هەماهەنگی و هاریکاری بەردەوامی نێوان هەردوولا کرا بۆ پەرەپێدانی کارە رووناکبیری و رۆشبیرییەکان لە هەرێم  .
لە دیدارەکەدا عیماد ئەحمەد بە گرنگییەوە ئاماژەی بە هەموو ئەو هەوڵانە دا کە کایەی رووناکبیری و رۆشنبیری بەرەو پێشدەخەن و  تەئکیدکردەوە یەکێتی پشتیوانی لەهەر خاوەن قەڵەم ، کەسایەتی ، ناوەند ، کۆمەڵەو رێکخراوێک دەکات کەلەوچوارچێوەیەدا خزمەتی گەلەکەمان دەکەن و بەبیروهزری رۆشنیان هاوکار دەبن بۆ گەشەپێدانی کۆمەڵگاکەمان ، رێز لەهەموو دەنگە ئازاد و ئازاو و رووانیە جیاوازەکانیش دەگرین  . 
لەورووەوە ستایشی خزمەت و هەوڵەکانی بنکەی رووناکبیری گەلاوێژی کرد و  روونیکردەوە وەک هەمیشە بۆردی راگەیاندن ، بۆردی هۆشیاری هەماهەنگتان دەبن بۆ سەرخستنی هەر کاروپرۆژەیەکتان کە لە خزمەت گەشەپێدانی هۆشیاری و بیرو پێگەیاندنی نەوەیەکی رۆشنبیر بێت لە هەرێمەکەمان .

لەبەرامبەردا سەرۆکی بنکەی رووناکبیری گەلاوێژ سوپاس و پێزانینی پێبایانیی ئاڕاستەی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری کرد لەپای هاوکارییەکانیان بۆ سەرخستنی بیست و حەوتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ و  روونیکردەوە لەپێناو شکۆی وشە و  بەردەوامی کارە رووناکبیرییەکاندا  گەلاوێژ  بە پرۆژەو روئیایەکی نوێوە درێژە بە کاروانی خزمەتەکانی  دەدات و  دەیکەینە ماڵی یەکەمی هەموو رووناکبیرانی گەلەکەمان و بەبێ جیاوازی خزمەتی نووسەران دەکات .

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved