1976
- لیواى(36) هێرشی هێنایەسەر دۆڵی شاور(رانیە) بۆ گرتن و راگوێزانی خێزانی پێشمەرگەکان و جووتیارانی ناوچەکە، شەڕ لەچەند لایەک دامەزرا(40) سەرباز و ئەفسەر کوژران(12) لاشەیان لە مەیدانی شەڕدا لێ بەجێما(30) سەرباز بریندارکران، دەستکەوتى هێزى پێشمەرگە(12) کڵاشینکۆف و(1) رەشاش و هەندێ کەلوپەلی تر بوو.
1976
- لەسەر رێگای گەڵاڵە - رواندوز لە قافڵەیەکی سەربازی درا(60) سەرباز کوژران و بریندارکران، خائین لەتیف رۆستی کە چاوساغی دوژمن بوو لەناو کوژراوەکاندابوو.
1977
- هێزێکی دوژمن هێرشی هێنایەسەر مەفرەزەیەکی هەرێمى(3) لە گوندی باراو(چوارتا) شەڕ ماوەی سێ کاتژمێری خایاند، زیانی دوژمن دوو سەرباز کوژران و لەو شەڕەدا هاووڵاتییەکی تەمەن(60) ساڵە بەرگولەى وێڵى دوژمن کەوت و شەهیدبوو.
1977
- هێزێکی گەورەی دوژمن کە(17) ناقلە و تانکی لەگەڵ بوو، هێرشی هێنایەسەر گوندی دەرەدۆین(دەربەندیخان) هەژدە سەرباز کوژران، یەک ناقلەو یەک تانک و یەک جێب قیادە تێکشکێنران، سەربازێکیش بەناوى کازم قاسم دەستگیرکرا و پاش چەک کردن و ئامۆژگاری ئازادکرا، لە تۆڵەى ئەو چالاکییەى هێزى پێشمەرگەدا دوژمن دوو جووتیاری پیری بێتاوانی شەهیدکرد کە ناویان(قادر مەلا محەمەد و محەمەد قادر ئەحمەد) بوو
1978
- رۆژانی(25/26) خۆپیشاندانی خه‌ڵكی ئۆردوگای هه‌ریر و شه‌قڵاوه ده‌ستیپێكرد و له‌و خۆپیشاندانه‌دا چه‌ند ژنێك شه‌هیدبوون.
1985
- تیپی(51)ی گه‌رمیان و تیپی(53)ی شێروانه، هێرشێكی گه‌وره‌ی دوژمنیان بۆسه‌ر گوندی سه‌ی جه‌ژنی تێك‌شكاند.
1992
- كاتژمێر(10:2)ی پاشنیوه‌ڕۆ هه‌ڤاڵ"مام جه‌لال" په‌رده‌ی له‌سه‌ر په‌یكه‌ری دانیال میتران له هه‌ڵه‌بجه لادا.
1992
- (30:4) خوله‌ك، وه‌فدی په‌رله‌مانی كوردستان پاش گه‌شتێكی یه‌ك مانگه بۆ ئه‌وروپا گه‌یشته‌وه كوردستان.
1994
- شه‌وی(25/26) پارتی په‌لاماری ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی"ی.ن.ك"دا، له نزیك دار السلام، له ئه‌نجامدا هێزه‌كانی"ی.ن.ك" هێرشه‌كه‌یان تێك‌شكاند و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تازه‌شیان لێگرتن وه‌ك"جوزان، شیركاوه، ئاشی خدران" به‌ره‌و گه‌روی بیشی راویان نان.
1994
- پارتی له هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید ده‌ستی به‌گرتنی كه‌سوكاری پێشمه‌رگه‌كانی"ی.ن.ك" كرد.
1999
- خۆپاڵاوتن بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان ده‌ستیپێكرد.
2007
- لەهاوینەهەوارى سەڵاحەدین بەسەرپەرشتى بەڕێز"مام جەلال"و "مەسعود بارزانى" مەکتەبی سیاسی"ی.ن.ک" و"پ.د.ک" کۆبوونەوە و لەبەشێکى کۆبوونەوەکەشدا رایان کرۆکەر باڵیۆزى ئەمریکا لەعێراق ئامادەى بوو.
بابەتی زیاتر