1976
- لە کوسپی سپی(چۆمان) قافڵەیەکی سەربازیی گولەبارانکرا.
1976
- هێرشە دڕندە ئاساکانی دوژمن بۆسەر ناوچەکانی جافەتی(چوارتا و دوکان) بوونەهۆى شەهیدبوونى ئەم هاووڵاتییە بێتاوانانە:
یاسین مام رەشید(سیدەر) حەمە جۆڵا(سیدەر) عوسمان سەعید هەنجیرە(هەنجیرە) مەحمود مام ئەوڵا(یاخیان) کوێخا حسێن(دۆڵەبی) عەلی حاجی سەعید(سێکانیان) لە خەڵکی شارستێن حاجی مەلا رەسوڵ مستەفا - ئیمام و وتاربێژ، حاجی قادر حەمە وەیس، حەمە ئەمین عەبدوڵڵا، ئەم شەش کەیبانووە، زێڕین قادر، ئامینە عەبدوڵڵا، شورە حەمە ئەمین، خەدیجە مەحمود قادر، خوشکە حاجی مستەفا، پیرۆز حاجی مستەفا، هەروەها دانیشتوویەکى گوندى شارستێن بەناوى ئەحمەد ساڵح بێسەروشوێن بووە. هەروەها ژمارەیەکی زۆر لەهاووڵاتی ئەو ناوچانە زاماربوون و دەستگیرکراون و بەخێزانەکانیانەوە دوورخرانەوە بۆ خوارووی عێراق.
1977
- "سادق شهریف" ناسراو بە"لەتیف" كادیری پێشكەوتوو، ئەندامی هەرێمی پێشڕەو و سەرپەرشتی هێڵی بهغدا- گەرمیان- خانەقینی رێكخستنەكانی ئەو رۆژانەى دەکرد و ئەركی گرێدانەوەی رایەڵەكانی رێكخستنی گرتبووەئەستۆ، دوای دەستگیرکردنی خاڵە شیهاب و هاوڕێكانی ماوەیەك بەرپرسی ئەڵقەی پەیوەندی نێوان"ر. هەڵۆی سوور" و "ر.ل.ق. تۆڵەی شەهیدان" بوو. لە دوای شەڕەكەی دەرەدوێن لە بناری شاخی زەردەى قەرەداغ شەهید كرا.
2007
- هەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتى و پارتى کۆبوونەوە و هاوخەمیان بەبۆنەى شەهیدکردنى بێنەزیر بۆتۆ دەربڕى و پرۆژەیەکیان بۆ چۆنیەتى چارەسەرکردنى کێشەکان و باشکردنى ئەداى حکومەتى عێراق ئامادەکرد.
بابەتی زیاتر