1978
- مەفرەزەیەکی هەرێمى(4) بۆسەیەکیان لە نزیك گوندی هۆمەر قەوم(سورداش) نایەوە، دواى شەڕێکى سەختى دەستەویەخە(10) سەربازى داگیرکەر کوژران.
1978
- چەند مەفرەزەیەکی هەرێمى(8) لە گوندی بیبازۆک(حاجی قەڵا) بەرەنگاری هێرشێکی جاش و سەربازبوونەوە، شەڕ چەند کاتژمێرێکی خایاند، زیانی دوژمن ئەفسەرێک و دوو سەرباز کوژران و سەربازێکیش برینداربوو، زیانی گیانى هێزى پێشمەرگەش ئەحمەد قادر(سێ کانی)ی شەهید کرا.
1978
- مەفرەزەیەکی هەرێمى(5) چوونەسەر سەنگەرێکی دوژمن لە گوندی گەراو(گەرمیان) زیانی دوژمن یەک سەرباز کوژرا.
1978
- دوژمن هەڵیکوتایەسەر هێزى پێشمەرگە لە گوندی گۆمەزەل، یاخیان(دوکان) پاش شەڕێکی چەند کاتژمێری دوژمن شکاو ناچاری کشانەوە بوو.
1988
- رۆژانی(4/8) زنجیره كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی"ی.ن.ك".
1997
- پاش چه‌ند مانگێك وه‌ستان به‌هۆی رووداوه‌كانی(31)ی ئابه‌وه جارێكی‌تر كوردستانی نوێ له سلێمانی ده‌رچووەوە.
2000
- هەڤاڵ"مام جه‌لال" سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زان و سه‌ری ساڵی نوێ، بڕیاری لێبووردنی گشتی بۆ مێرد منداڵان و گیراوانی سه‌رووی ته‌مه‌نی(18) ساڵی په‌سه‌ند كرد.
بابەتی زیاتر