٣٠ ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر شەهیدبوونی فه‌رمانده‌ی نەمر (فەرەج محمد بابا) ناسراو بە (حه‌مه‌فه‌ره‌ج هه‌ورامی).
کورتەیەك لە ژیاننامەی شەهید:
- شه‌هید حه‌مه‌فه‌ره‌ج هه‌ورامی ساڵی ١٩٤٩ له‌شارۆچكه‌ی ته‌وێڵه له‌دایك بووه.
- له‌ته‌مه‌نی ٦ ساڵیدا خراوه‌ته به‌رخوێندن و به‌رده‌وام بووه له خوێندن قۆناغی سەرەتایی تەواو کردووە.
- پاشان وه‌ك هه‌ر ڕۆڵه‌یه‌كی دیکەی كوردستان هه‌ستی به جیاوازییه‌كان كردووه و له ساڵی ١٩٦٧ له شۆڕشی ئه‌یلولدا بۆته پێشمه‌رگه و به پله‌ی سه‌رپه‌ل به‌رده‌وام بووه له‌خه‌بات، زۆر دڵسۆزانه و قاره‌مانانه وه‌ك لاوێكی خوێن گه‌رم و ده‌روون پاك به‌شداری زۆربه‌ی شه‌ڕه‌كانی ئه‌وكاته‌ی سنوره‌كه‌ی خۆی كردووه تا هه‌ره‌سی شۆڕشی ئەیلول به‌رده‌وام بووه.
- له‌گه‌ڵ دروست بوونه‌وه‌ی شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان له‌ساڵی ١٩٧٦ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی (ی.ن.ك)ه‌وه کردووە و چه‌ندین چالاكی لە بەغداد و سنوری هەڵەبجە و هەورامان ئه‌نجام داوه له‌دژی ڕژێمی گۆڕ به‌گۆڕ و به‌رده‌وام و چالاكانه كاره‌كانی ڕێكخستنی ئه‌نجام داوه.
- ساڵی ١٩٨١ خه‌باتی شار‌و شاخی پێكه‌وه گرێداوه و بۆته پێشمه‌رگه له هەرێمی ١ی ئەوکات و دواتریش تیپی ١١ی هه‌ورامانی (ی.ن.ك).
- لەبەر ئازایەتی و چاونەترسی هەرزوو پلەکانی پێشمەرگایەتی (فەرماندەی مەفرەزە و جێگر كه‌رت و فەرماندەی کەرتی) پێسپێردراوە، پاشان له‌سه‌ر داوای خۆی پێشنیاری كردووه بگوازرێته‌وه بۆ ناوچه‌ی قه‌ره‌داخ، لە تیپی ٥٥ی قەرەداغ درێژەی بە خەباتی چەکداری داوە.
- ساڵی ١٩٨٨ بووه به‌جێگری فەرماندەی تیپی (٥٥)ی قه‌ره‌داخ .
- له ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی ساڵی ١٩٩١ دا ده‌ورێكی باڵا و کاریگەری هه‌بووه له پاككردنه‌وه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی و كه‌ركوك.
- لەساڵی ١٩٩١ كراوه‌ته (ئامربه‌تالیۆن)
- له دامه‌زراندنی سوپای یه‌كگرتوی كوردستاندا بۆته ئامرفه‌وج له‌قیاده‌ی مه‌نتیقه‌ی سلێمانی، پاشان كراوه‌ته ئامرفه‌وجی ٣ی لیوای سلێمانی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی (ی.ن.ک)، دوا پلەی تا کاتی شەهیدبوونی (فەرماندەی هێز) بووە.
- شه‌هیدی نەمر له‌ژیانی پێشمه‌رگایه‌تیدا به‌شداری شه‌ڕه‌كانی (بێتواتە و قەیوان ماوەت و پشتیوانی ڕۆژهەڵات و زۆزگ و سه‌رتیز و شاره‌زور و گڵه‌زه‌رده و شێخته‌وێڵ و سه‌ركردایه‌تی و ده‌شتی كۆیه و كونه‌كۆتر) و زۆربه‌ی شه‌ڕ و داستانه‌كانی تری كردووه.
- له‌ماوه‌ی ٢٥ساڵی خه‌باتیدا ٣ جار به سەختی بریندار بووه.
- مەخابن له‌بەرواری ١٩٩٥/١/٤ لە گه‌ڵاڵه‌ی دەڤەری باڵەکایەتی شەهید دەبێت و گیانی پاكی دەبه‌خشێتە كوردستانه‌كه‌ی و گه‌یشته كاروانه مه‌ز‌نەكه‌ی شه‌هیدانی كوردستان.
هەزاران درود و سڵاو بۆ ڕۆحی نەمری شەهید حەمەفەرەج هەورامی و تێکڕای شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان.
بابەتی زیاتر