1976
- خاڵه شیهاب و هاوڕێكانی له ئه‌منی سلێمانییه‌وه ره‌وانه‌ی ئه‌منی عامه‌ی به‌غدا كران.
1978
- هێزێکی گەورەی دوژمن هێرشێکی گەورەیان هێنایەسەر ناوچەی جافەتی بۆ گرتن و لەناوبردنی پێشمەرگەکان، لەچەند شوێنێك تووشی بەرگریی بو‌ون بەتایبەتی لە نزیك گوندی مالوومە و گەورەدێ(چوارتا) دوژمن چەند ماڵە پێشمەرگەیەکى بەکەلوپەل و وڵاخەوە سووتاند.
1978
- دوژمن لە زیندانی ناسرییە هاووڵاتی بێتاوانی بەساڵاچوو"کەریم مەحمود بیریژی" باوکی تێکۆشەری ناسراو سڵێمان بیریژیی شەهید کرد و گیانی گەیشتە کاروانى نەمران.
1983
- سێ پێشمه‌رگه‌ی تیپی(57)ی سه‌گرمه له خانوویه‌كی شاری چه‌مچه‌ماڵدا ئابڵۆقه درابوون، له کاتژمێر(10)ی به‌یانییه‌وه تا(3)ی پاش نیوه‌ڕۆ به‌رگریان كرد و پاشان به‌رۆكێتێكی كۆپته‌ر خانووه‌كه‌یان به‌سه‌ردا روخاندن و هه‌رسێكیان شه‌هیدبوون و ئه‌وانیش شه‌هیدان"محه‌مه‌د نادر، به‌كر تۆفیق، مه‌جید جه‌مال" بو‌ون.
1987
- دوژمن لەسێ قۆڵەوە هێرشی هێنایەسەر سنووری تیپی(93)ی كۆیه، له‌لایه‌ن تیپه‌كانی(93)ی كۆیه و(21)ی كه‌ركوك و (25)ی خاڵخاڵان و(87)ی قه‌ره‌چوخ و(86)ی ده‌شتی هه‌ولێرەوە ناچار به‌پاشه‌كشه‌یان كردن، له‌ئه‌نجامی ئه‌و تێكشكاندنه‌ی دوژمن‌دا ده‌ستكه‌وتێكی زۆر به‌ده‌ستهێنراو و كوژراوێكی زۆری جاش و سه‌ربازیان له‌دوا به‌جێما و زه‌ره‌ری پێشمه‌رگه شه‌هیدبوونی چوار پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان بوو.
1987
- تیپی(23)ی سورداش و گرتنی ره‌بیه‌ی پردی تابین.
1988
- زنجیره كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی"ی.ن.ك" لەمڕۆدا کۆتاییهات کە لە(٤)ى مانگەوە دەستیپێکردبوو.
1989
- شه‌وی(7/8) مه‌فره‌زه‌یه‌كی تیپی(63)ی جووتیاران له‌نزیك قه‌ڵادزێ كه‌وته ناو بۆسه‌یه‌كی دوژمن و پێشمه‌رگه"سابیر مه‌حمود شوان" شه‌هیدكرا.
1989
- رۆژانی(7/8) دوژمن شاڵاوێكی فراوانی گرتنی له شاره‌كانه‌ی"سلێمانی و هه‌ولێر" ئه‌نجامدا.
1996
- هه‌ڤاڵ"مام جه‌لال" یه‌كلایه‌نه بڕیاری ئازادكردنی دیله‌كانی پارتیدا.
بابەتی زیاتر