بە بۆنەی (33) هەمین ساڵیادی دەرچوواندنی یەکەمین رۆژنامەی ڕۆژانەی کوردی دوای ڕاپەڕین؛ ڕۆژنامەی دایک( کوردستانی نوێ) و دیارییە بە نرخەکەی سەرۆک مام جەلال بۆ رۆژنامەگەری؛ جوانترین پیرۆزبایی لە سەرنوسەر و رۆژنامەنووسان و ستافە دڵسۆزو ماندو نەناسەکەی رۆژنامەی کوردستانی نوێی ئازیزده‌كه‌ین، هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتر و به‌رده‌وامیتان بۆ ده‌خوازین.
رۆژنامەی کوردستانی نوێ لە میانەی خەباتی دوورو درێژی لە بواری رۆژانامەنووسیدا هەمیشە بە رەچاوکردنی ئیتک و یاسا ھەمیشە سەنگەری قەڵەمی بوێرو پێشکەوتنخوازی و دیموکراسی بووە،ھەربۆیە ھەمیشە پانتاییەکانی ئازادی رادەربڕین لەم رۆژنامەدا فراوان بووە و مینبەری گەیاندنی پەیامی نەتەوەکەمان بووە و سەکۆیەکی ئازاد و ئازابووە بۆنوسەران و داکۆکیکردن لە مافی سەرجەم چین و توێژکان و ئەرشیفێکی دەوڵەمەندی رووداوەمێژووییەکان بووە؛ کە سەرباری ئاڵنگارییەکانی بەردەم رۆژانامەگەری کاغەزی توانیوێتی شوێنی خۆی بە پشوودرێژییەوە لەو کاروانە بەردەوام بێ.
ئێمە لە بۆردی هۆشیاری خۆمان بەبەشێکی دانەبراو لە کاییەی رۆشنبیری و کەلتوری و سیاسی دادەنێنن  کە مەکتەبی ڕاگەیاندن و هۆشیاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کاری بۆکردەوە.
لەم سونگیەوە پشتیوانی خۆمان دووپاتدەکەینەوە بۆ رۆژنامەی کوردستانی نوێ ؛ ئومێدەوارین لە ساییەی خەباتی نەپساوەی گەلەکەمان ئەم ڕۆژنامەیەش هەر بە درەوشاوەی بمێنێتەوە.

بۆردی هۆشیاری مەکتەبی ڕاگەیاندن و هۆشیاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved