ناساندن و بڵاوکردنەوەی زنجیرە کتێبی تۆماری سەروەری
ئەمڕۆ 18/1/2024 لە ساڵۆنى رۆژنامەى"کوردستانى نوێ" کاتژمێر(10:30)ى پێشنیوەڕۆ و بەئامادەبوونى بەڕێز"نەجمەدین فەقێ عەبدوڵڵا" لێپرسراوى بۆردى هۆشیارى و سەرنووسەرى کوردستانى نوێ "د. عەدالەت عەبدوڵڵا" و کادر و ئەندامانى مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیارى و زۆرێک لە نووسەر و رۆشنبیران، کۆڕی ناساندن و بەخشینی زنجیرە کتێبی"تۆماری سەروەری" لەلایەن بۆردى هۆشیاری و رۆژنامەى کوردستانى نوێ-وە بەڕێوەچوو..
دواى بەخێرهاتنى ئامادەبوان و ساتێک وەستان بۆ گیانى پیرۆزى شەهیدان، بەڕێز بەهێز حسێن گرنگى و پێویستبوونى زنجیرە کتێبەکەى بۆ نووسەرەکەى "ئازاد سەراوى" جێهێشت کە لەلایەن مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیارى- بۆردى هۆشیارى-یەوە بەچاپگەیەنراوە و بەڕێزیشى وردەکاریی و چۆنێتیى بەرهەمهێنانى کتێبەکەى بۆ ئامادەبوان شیکردەوەو ئاماژەى بەوەدا گرنگى و بەرهەمهێنانى ئەمجۆرە کتێبانە خۆى لەوەدا دەبینێتەوە کە مێژووى دوورودرێژ و داستان و شەڕە یەکلەدواییەکەکان و خوێنبەخشینانەی تۆمارکردووە کە (ی.ن.ک) لە ژیانى سیاسیی خۆیدا پێشکەشى میللەتەکەى خۆى کردووە.

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved