1978
- جاشەکانی خۆفرۆش قالە فەرەج گەمارۆی چەند پێشمەرگەیەکیاندا لەگوندی سوورقاوشان، کە چەند کەسێکیان لەبەرنەخۆشی خۆیان حەشاردابوو، پێشمەرگەکان توانیان خۆیان دەرباز بکەن(10) جاش بریندارکرا و زیانی گیانى پێشمەرگەکانیش رەسوڵ ساڵح سەعید(کەرکووك) شەهید بوو.
1978
- بەئاڕبیجی لە مەخفەری ناحیەی تەوێڵە(هەڵەبجە) درا.
1983
- كه‌رتی(3)ی تیپی(55)ی قه‌ره‌داغ، له‌سه‌ر رێگای سه‌ربازگه‌ی به‌مۆ، بۆسه‌یه‌كیان بۆ دوژمن نایه‌وه و له ئه‌نجامدا كوژرانی چه‌ند سه‌ربازێك و سووتاندنی(2) ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی لێكه‌وته‌وه.
1986
- شه‌وی(19/20) چالاكی تیپه‌كانی(12)ی سۆران و(99)ی بتوێن له‌ناو شاری رواندوز و كوژرانی(8) جاش.
1987
- دوژمن تۆببارانی گوندی"سێگرتكان"و ده‌شتی هه‌ولێری كرد، له ئه‌نجامدا شه‌هیدبوونی(4) هاووڵاتی لێكه‌وته‌وه.
1989
- شه‌وی(19/20) مه‌فره‌زه‌یه‌كی تیپی(85)ی به‌ڕانه‌تی له‌ناو هه‌ولێر(3) جاشیان به‌سزای گه‌ل گه‌یاند.
1995
- (46) ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ندی شاری هه‌ولێر موزه‌كه‌ره‌یه‌كیان ئاراسته‌ی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی و هه‌ڤاڵ"مام جه‌لال" و مه‌سعود بارزانی كرد له دژی شه‌ڕی ناوخۆ و هه‌ڕه‌شه‌ی خۆسووتاندنیان كرد.
2007
- سەرۆک تاڵەبانى کۆتایی بەو سەردانەى بۆ سوریا هێنا کە ماوەى(6) رۆژى خایاند و بەسەرۆکایەتى وەفدێکى حکومی و پەرلەمانى عێراق و نوێنەرى سەرۆکى هەرێمى کوردستان ئەنجامیدا.
2007
- پاش زنجیرە کۆبوونەکەى کۆمیتەى سەرکردایەتى(ی.ن.ک) لەدواى پلنیۆم و پێکهێنانى چەند لیژنەیەک بەمەبەستى چاکسازیی لە ئەداى حزب و حکومەت و رێکخراوەیی، لیژنەى چارەسەرکردن و بەدواداچوونى سووتەمەنى و کارەبا یەکەم کۆبوونەوەى خۆى لەبارەگاى مەکتەبی سیاسی(ی.ن.ک) ئەنجامداو چەند بڕیارێکى گرنگ درا بەئاراستەى کەمکردنەوەى قەیرانى سووتەمەنى و چارەسەرکردنى و بەدواداچوونى چۆنێتى بڕیارەکان.
بابەتی زیاتر