1978
- بەبۆنەی تێپەڕبوونی ساڵێك بەسەر شەهیدبوونی نەمر شاسوار جەلال(ئارام)دا، مەفرەزەیەکی هەرێمى(5) چوونەسەر گەلەجاشێك لە گوندی بەردەکەڕ(شارەزوور) دوژمن بەفڕۆکە هێزی فریاخستن، شەڕ چوار کاتژمێرى خایاند، زیانی دوژمن چوارجاش کوژران و سیانیتریش برینداربوون، لەو شەڕەدا چوار پێشمەرگە بەسووکى برینداربوون.
1978
- مەفرەزەیەکی هەرێمى(5)بەبۆنەی تێپەڕبوونی ساڵێك بەسەر شەهیدبوونی نەمر شاسوار جەلال(ئارام)دا، چوونە ناوشاری سلێمانی و بەهێزێکی دوژمن‌دا تەقینەوە، زیانی دوژمن نەزانراوە، زیانی پێشمەرگەکان دکتۆر بەختیار خالید(سلێمانی) ئەندامی کملك شەهید کرا.
1978
- مەفرەزەیەکی هەرێمى(5) توانیان بچنە ناوشاری کفری و زیاتر لە(٥) کاتژمێر لەناوشاردا مانەوە و بەئاڕبیجی لە دائیرەی تەجنیدی کفری و ئۆتومبێلێکی وازی سەربازیاندا، دوژمن لە تۆڵەی زیانەکانی زیاتر لە(100) کەسی دانیشتوانی کفری دەستگیرکرد، سەرباز و ئەفسەری سەیتەرەی شار و ژمارەیەکی زۆر لە ئەمن و ئیستخباراتەکانی خۆشی دەستگیرکرد، زیانی دوژمن یەک ئەفسەر کوژرا و بیست و سێ سەرباز کوژران.
1980
- جاشه‌كان په‌لاماری مه‌فره‌زه‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌یاندا له مام ره‌ش- رێدار، له ئه‌نجامدا(3) پێشمه‌رگه شه‌هیدبوون و(3) پێشمه‌رگه‌ی تریش به‌دیلگیران.
1988
- دوژمن هێرشێكی گه‌وره‌ی كرده‌سه‌ر ناوچه‌ی گه‌رمیان بۆ پشكنین و گه‌ڕان به‌دوای پارتیزانه‌كاندا.
1995
- هێزه‌كانی پارتی به‌كاتیۆشا و هاوه‌ن بنه‌سڵاوه‌یان بۆردومان كرد(9) شه‌هید و(60) هاووڵاتی برینداربوون.
2001
- لەبەردەم سەرۆک"مام جەلال"دا، د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح وەک سەرۆک وەزیرانى نوێ و کابینەکەى سوێندى یاساییان خوارد، پاش ئەوەى لەلایەن هەڤال"مام جەلال"ەوە لە(15/1) تەکلیف کرابوو.
بابەتی زیاتر