1986
- هێزێكی هاوبه‌شی تیپه‌كانی(55)ی قه‌ره‌داغ و(57)ی سه‌گرمه له كاتژمێر(9)ی به‌یانی له سه‌رجاده‌ی قه‌ره‌داغ- سلێمانی (2) ئۆتومبێلی جاشیان دایه‌به‌رده‌ستڕێژی گوله، دوای نیو كاتژمێر شه‌ڕ(4) جاشیان كوشت و(7)ی تریشیان به‌دیلگرت.
1987
- (4) فڕۆكه‌ی سۆخۆ گوندی سه‌رگه‌ڵویان بۆردومان كرد و له ئه‌نجامدا(8) هاووڵاتی بێتاوانی ئه‌و گونده شه‌هیدبوون.
1988
- شه‌وی(21/22) تیپی(78)ی كاروخ و كه‌رتێكی حزبی سۆشیالیست، بەهاوبەشى هێرشیان کردەسەر مقر سریه‌ی جاشه‌كان له‌گوندی به‌ردانگه، كوژرانی(4) جاش و به‌دیلگرتنی(8) جاش و زیانی پێشمه‌رگه‌كانیش بریتی‌بوو له شه‌هیدبوونی(2) پێشمه‌رگه.
1989
- ته‌قینه‌وه‌ی مینێك له‌سه‌رجاده‌ی"شه‌ده‌ڵه - داری ئه‌سحابه" كه له‌لایه‌ن پارتیزانه‌كانی سورداشه‌وه دانرابوو، بووه‌هۆی كوژرانی ئه‌فسه‌رێك و سه‌ربازێك، هه‌مان رۆژ پارتیزانه‌كان له‌ناو سوورداش ته‌قه‌یان له چه‌ند سه‌ربازێك كرد و هێزێك هات به‌هانایانه‌وه تاوه‌كو(5)ى ئێواره شه‌ڕ درێژه‌ی كێشا.
1993
- كاتژمێر(15:1) ده‌قیقه‌ی پاشنیوه‌ڕۆ له‌به‌رده‌م كافتریای مشوار له هه‌ولێر بۆمبێك ته‌قییه‌وه و(11) هاووڵاتی شه‌هید کرد و(128)یش برینداربوون.
1993
- رژێمی دیكتاتۆری به‌عس له كاتژمێر(6)ی به‌یانییه‌وه بۆ ماوه‌ی(3) كاتژمێر گوندی"صفیه"و ده‌وروبه‌ری تۆپباران كرد له هه‌مان رۆژیش په‌لاماری گونده‌كانی"توله‌به‌ند"و "كوڵه‌بۆری"دا.
بابەتی زیاتر