1978
- مەفرەزەیەکی هەرێمی پارێزگاری"م.س" چوونە ناوشاری سەنگەسەر بەئاڕبیجی و چەکیتر لە مەرکەزی پۆلیسیاندا، زیانی دوژمن(5) سەرباز کوژران و شەش سەربازیش برینداربوون و ناقیلەیەکیش تێکشکێنرا.
1978
- مەفرەزەیەکی هەرێمى(8) لەگوندی قەراسنج(شەقڵاوە) لەگەڵ هێزێکی دوژمن بەشەڕهاتن و شەڕ پێنج کاتژمێرى خایاند، زیانی دوژمن یەک ئەفسەر بەپلەی نەقیب و یەک رەئیس عورەفا و بیست و یەک سەربازیش کوژران.
1978
- دەستەیەك لە پێشمەرگەکان چوونەناو ناحیەى سورداش بۆ تەمێکردن و ئامۆژگاری چڵکاوخۆرانی(الجیش الشعبی)ی فاشیستی بەعس، دوای روونکردنەوەی ئامانجی شۆڕش و سیاسەتی رەگەزپەرستانەی حکومەت بۆ هەڵخەڵەتاوەکان، پێشمەرگەکان بەهوتافکێشان لەشار دەرچوون.
1979
- کەرتێکی هەرێمی(8)ی هەولێر و حزبی سۆشیالیست و حزبی شیوعی، هێرشیان برده‌سه‌ر جاش و سه‌ربازه‌كانی رژێم له سێكانیانی لای ته‌ق ته‌ق و چه‌ندین كوژراوی لێكه‌وته‌وه و زه‌ره‌رێكی مادی زۆریان پێگه‌یاندن، له ئه‌نجامدا شه‌هیدبوونی(14) پێشمه‌رگه‌ی لێكه‌وته‌وه(11) پێشمه‌رگه‌یان شیوعی بوون و(2) پێشمه‌رگه‌یان سۆشیالیست بوون و(1) پێشمه‌رگه‌شیان یه‌كێتی بوو.
1985
- بۆسه‌ی كه‌رتی(2)و كه‌رتی تیپی(23)ی سورداش له‌سه‌رجاده‌ی سلێمانی- تاسڵوجه له نزیك گوندی سه‌رداراوه، کاتژمێر(4)ی پاشنیوه‌ڕۆ له دوو ئۆتومبێلى عه‌سكه‌ریاندا له جۆری گاز قیاده.
1986
- مه‌فره‌زه‌یه‌كی تیپی(87)ی قه‌ره‌چوغ کاتژمێر(5)ی ئێواره له‌ناو شاری هه‌ولێر له‌به‌رده‌م ماڵه مسته‌شارێكدا ته‌قه‌یان له‌ڕه‌وه جاشێك كرد و(3) جاشیان كوشت.
1987
- تیپی(57)ی سه‌گرمه و گرتنی ره‌بیه‌ی نێوان كه‌وه‌ڵه و زه‌نگه‌نه له دووری(8كم)ی شاری كه‌ركوك و گرتنی(8) جاش.
1988
- تیپی(23)ی سورداش و تێكشكاندنی هێرشێكی دوژمن كه به مه‌به‌ستی سووتاندنی گوندی تیمار هاتبوون.
1992
- کاتژمێر(4)ی ئێواره له سلێمانی كۆنگره‌ی یه‌كه‌می گشتی"ی.ن.ك" لە(٢٧/١) ده‌ستیپێكرد و لە(١٤/٢)ى کۆتاییهات.
1996
- له به‌رزاییه‌كانی بان مه‌قانه‌وه دوژمن چه‌مچه‌ماڵی تۆپباران كرد و له ئه‌نجامدا هاووڵاتییه‌ك شه‌هیدکرا و دوویتریش برینداربوون.
بابەتی زیاتر