1978
- مەفرەزەیەکی هەرێمى(4) چوونەناو ناحیەى سەرچنار و لە ئۆتومبێلێکی قووەت خاسەیاندا، چەند قووەت خاسەیەک کوژران و دەستکەوتى هێزى پێشمەرگەش سێ کڵاشینکۆف بوو.
1978
- مەفرەزەیەکی هەرێمى(5) چوونەناو شاری سلێمانی و لە چایخانەیەك تەقەیان لە هەندێ جاش کرد، زیانی دوژمن دووجاش برینداربوون و یەکێکیان ناوی غەریب و ئەویتریان ناوی مەحمود بوو.
1982
- هێزه‌كانی كۆسره‌ت لەسه‌رجاده‌ی نێوان خه‌له‌كان و هیزۆپ لە نێوان هه‌ردوو گوندی باقڵان و كانی وه‌تمان، بۆسەیەکیان بۆ دوژمن نایەوە و کاروانێکى سەربازى رژێمى تێکەوت و زەرەرى دوژمن سووتاندنی ناقیله‌یه‌ك و(2) ئیڤا و چەندین پارچە چەک دەستکەوت بوو.
1978
- رژێمى رەفتار فاشیستى بەعس، هەڤاڵ جەمال عەلی مارف(سلێمانی) ئەندامی هەرێمی سلێمانی - کملك دەستگیرکراو، هەروەها پێشمەرگە عەزیز عەبدوڵڵا زۆراب(سلێمانی) هاووڵاتیان عومەر حەسەن محەمەد(سلێمانی) عەبدوڵڵا قادر ئەحمەد(سلێمانی) کەریم محەمەد ساڵح(سلێمانی) سابیر ساڵح محەمەد(گەورەدێ - چوارتا)ی لە زیندانی موسڵ لە سێدارەدا.
1988
- لەدواى کاتژمێر(12)ى شه‌وەوە داستانی گرتنی ته‌واوی سه‌ری ره‌ش دەستیپێکرد، تیپه‌كانی(85)ی به‌ڕانه‌تی و(86)ی ده‌شتی هه‌ولێر و (87)ی قه‌ره‌چوخ و(90)ی باواجی و(93)ی كۆیه‌ و(91)ی سه‌فین و باره‌گای مه‌ڵبه‌ند، به‌سه‌رپه‌رشتی كاك كۆسره‌ت، زەرەرى ماڵى و گیانى دوژمن لەو داستانەدا گرتنی(1) تانكی به‌رازیلی و(4) مده‌ره‌عه‌ و سه‌دان پارچه‌ چه‌ك و كوژرانی(300) سه‌رباز و(40) دیل بوو. ئەو داستانە بەخوێنى(13) پێشمه‌رگه تۆمارکرا‌(6) له‌و شه‌هیدانه‌ له‌سه‌رما و له‌ به‌فرا ره‌قبووبوونه‌وه‌، ئه‌م داستانه‌ به‌كامێرای ڤیدیۆ له‌لایه‌ن دڵشاد محه‌مه‌د عه‌لی-یه‌وه‌ وێنه‌ گیراوه‌.
1994
- چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی توركیا گوندی زه‌ڵێیان بۆردومان كرد.
1996
- شه‌هیدكردنی مامۆستا كه‌مال كوردی، ئه‌ندامی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی سلێمانی بەدەستى کۆنەپەرستان.
 2007
- لەمیانى وتەیەکیدا لەبەردەم کۆمیتەى کاروبارى دەرەوەى ئەنجومەنى پیرانى ئەمریکادا، قوباد تاڵەبانى نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەو وڵاتە رایگەیاند: دواخستنى راپرسى لەسەر شارى کەرکووک  مەترسى لەکۆنترۆڵ دەرچوونى بارودۆخەکە زیاتر دەکات.

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved