بۆردی هۆشیاری  سەربە مەکتەبی ڕاگەیاندن و هۆشیاری یەکیتیی نیشتمانیی کوردستان؛ لە چوارچێوەی بەرنامەکانی دا لە ساڵی 2025 دا کتێبی جەنگی سارد چاپ وبڵاو دەکاتەوە؛ ئەم كتێبە لە نووسینی پرۆفیسۆر د. ئیڤان ڤاندێن بێرخ-ە، كە رێكەوت ئیسماعیل لە هۆڵەندییەوە كردوویەتی بە كوردی و چاپخانەی تاران بە تیراژی 500 دانە چاپی كردووە. 
جەنگی سارد زاراوەیەكی سیاسییە كە گوزارشت لە دۆخی گرژیی و بێ متمانەیی و نائارامیی نێوان دوو، یان چەندین دەوڵەت و هێزی سیاسی دەكات. ئەم چەمكە مێژووییەكی كۆنی هەیە، بەڵام وەك حاڵەتێكی جێگر لە دوای شۆڕشی ئۆكتۆبەری 1917 و كۆتاییهاتنی جەنگی جیهانی یەكەم (1918) خۆی سەپاند. 
نووسەر باس لەوە دەكات كە لە زۆربەی قۆناغەكانی جەنگی سارددا، سەركردە گەورەكان هەمیشە دەیانزانی كە دوژمنی بەرامبەریان نایەوێت هێرش بكات، زۆرجار رای گشتییان لە خشتە بردووە و زۆرجار سەركردەكان جەنگی ساردیان كردۆتە بیانوو بۆ چارەسەركردنی كێشەكان، هەر بۆیە زۆر كەس جەنگی سارد بە فریودانێكی گەورە سەیر دەكەن. كتێبەكە لە هەشت بەش پێكهاتووە كە هەر بەشێك باس لە ناوچەیەكی جیهان لەسەردەمی شەڕی سارد دەكات. بۆ نموونە شەڕی نێوان چین و ژاپۆن، شەڕی كۆریا و زۆر بابەتی دیكە.

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved