1976
- مەفرەزەیەکی هەرێمى(8) هێرشی بردەسەر جاشەکانی خۆفرۆش مەلا سەعیدی کورەیی لە گوندی قورەبەگ(شەقڵاوە) و شەڕ(3) کاتژمێری خایاند و زیانی زۆر بەردوژمن کەوت، دەستکەوتى هێزى پێشمەرگە یەک کڵاشینکۆف بوو.
1977
- دەستەیەک پێشمەرگە لەنزیك گوندی شیواشۆك(کۆیە) پەلاماری قافڵەیەکی سەربازییاندا(17) سەرباز کوژران و(11) سەرباز زامارکران. دەستکەوتى دەستەکەش(3) کڵاشینکۆف بوو.
1977
- لەچیای سەفین(شەقڵاوە) بۆسەیەک نرایەوە(5) سەرباز و یەک ئەفسەر کوژران، دەستکەوتى هێزى پێشمەرگە پێنج کڵاشینکۆف بوو.
1977
- سەربازێکى رژێمى بەعس بەناوى حەیدەر، لەسەرجادەی هەڵشۆ(قەڵادزە) دەستگیرکرا، پاش چەك کردن و ئامۆژگاری ئازاد کرا.
1978
- هێزێکی دوژمن ئەیویست ناوچەی حاجی قەڵا(کۆیە) بپشکنێت، پێشمەرگەکان لە گوندی قازی بەگیان، شیواشان لێیان راپەڕین، شەڕ تاکو ئێوارەی خایاند(15) سەرباز کوژران و(5) سەربازیش بریندارکران.
1978
- شه‌ڕی"شیواوشان" یه‌كه‌مین شه‌ڕی به‌ره‌یی له شۆڕشی نوێ و له‌م شه‌ڕه‌دا بۆ یه‌كه‌مینجار ئاڕبیجی نرا به‌كۆپته‌ره‌وه.
1979
- شه‌ڕی گوندی"جۆبڵاخ" و شه‌هیدبوونی پێشمه‌رگه"سه‌لام حه‌مه شوان."
1987
- بۆسه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی كه‌رتی تیپ و كه‌رتی(3)ی تیپی(23)ی سورداش له‌سه‌رجاده‌ی دوكان - تاسڵوجه و به‌دیلگرتنی(4) جاش.
1989
- پارتیزانه‌كانی هه‌ولێر له گوندی"ره‌زگه و سه‌ركه‌ند" په‌لاماری چه‌ند جاشێكیاندا و تا ناو شه‌قڵاوا راویاننان و سێ كه‌لاكیان پێبه‌جێهێشتن.
1992
- ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كاره‌كانی كۆنگره‌ی یه‌كه‌می"ی.ن.ك" له هۆڵی میدیای شاری هه‌ولێر كه به‌هۆی مردنی هه‌ڤاڵ"عومه‌ر ده‌بابه"وه راگیرابوو.
1992
- كاتژمێر(12)ی نیوه‌ڕۆ، یه‌كه‌م سه‌ردانی"هه‌ڤاڵ مام جه‌لال" بۆ باره‌گای"كوردستانی نوێ" له هه‌ولێر.
2006
- لیستى هاوپەیمانى کوردستان بەسەرپەرشتى بەڕێزان"مام جەلال" سەرۆک کۆمارى عێراق و"مەسعود بارزانى" سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەبارەگاى تایبەتى سەرۆک کۆمار لەبەغدا کۆبوونەوە و تیمێکى دانوستکارى تایبەت بەهاوپەیمانى پێکهێنرا بۆ بەشداریکردن لەگفتوگۆکانى پێکهێنانى حکومەتى یەکێتیى نیشتمانیی عێراق.
2006
- سەرۆک تاڵەبانى بروسکەى پیرۆزبایی ئاراستەى خاتوو تاریا هالۆنین کرد بەبۆنەى بوونى بەسەرۆک کۆمارى فنلەندا.
بابەتی زیاتر