کاتژمێر(3:00)ى  دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ لە شارى سلێمانى و لە دەزگاى رۆشنبیریی جەمال عیرفان، کۆڕى ناساندن و بڵاوکردنەوەى کتێبى"جەنگى سارد 1917- 1991" لە نووسینى: پ.د. ئیڤان ڤاندێن بێرخ و وەرگێڕانى نووسەر و وەرگێڕ"رێکەوت ئیسماعیل" بەڕێوەچوو کە بەهاوبەشى"دەزگاى رۆشنبیرى جەمال عیرفان"و"بۆردى هۆشیارى مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیارى" بوو..
دواى ناساندنى وەرگێڕ و هەندێ لەبەرهەمەکانى، راگەیاندنکار"بەهێز حسێن" ئاماژەى بۆ ئەوە کرد کە بۆردى هۆشیارى سەر بەمەکتەبی راگەیاندن و هۆشیارى(ی.ن.ک) لەماوەى  ساڵى(2024)دا(15) کتێب و نامیلکەى بەزمانى کوردى و عەرەبی بەچاپگەیاندووە، سەربارى ئەوەى کە(٥) کتێبی تر لەژێر چاپدایە.
هەروەها(15) کتێبی تریش لە قۆناغى پیاچوونەوە و هەڵسەنگاندندان و زیاتر لە(25) کۆڕ و سیمینار و دیبەیتیشى سازداوە، جگە لە سازدانى چەندین چاوپێکەوتن و فیلمى دۆکیۆمێنتاریى کە لەماوەى رابردوودا بەرهەمهێنراوە و لە ئێستاشدا وێنەگرتنى چەند فیلمێکى تر لەقۆناغى تەواوبووندان..
دەرفەت درا بەوەرگێڕى کتێبەکە تا هەندێ خاڵى گرنگى ناو کتێبەکە بۆ ئامادەبووان بخاتەڕوو، سەرنجى ئامادەبووان بۆلاى خۆى راکێشێ و کورتەیەک لەسەر چۆنێتى نووسین و بەرهەمهێنانى بخاتەڕوو.

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved